سبەینێ لەم پارێزگایانە پشووی فەرمییە

سبەینێ لەم پارێزگایانە پشووی فەرمییە

كانونی دووه‌م 2, 2024 16:54
سبەینێ لەم پارێزگایانە پشووی فەرمییە
0

لایک

سبەینێ چوارشەممە، لە ساڵیادی کوژرانی قاسم سولەیمانی و ئەبوو مەهدی موهەندیسدا لە حەوت پارێزگای عێراق کراوە بە پشووی فەرمی.

میدیا عێراقییەکان بڵاویان کردەوە، سبەینێ چوارشەممە لە ساڵیادی کوژرانی قاسم سولەیمانی فەرماندەی ئەوکاتی فەیلەقی قودسی سوپای پاسداران و ئەبوو مەهدی موهەندیس جێگری سەرۆکی دەستەی حەشدی شەعبی، پشووی فەرمی لە حەوت پارێزگای عێراق راگەیەندراوە.

ئەوەش هاتووە، پارێزگاکان بریتین لە؛ بابل و کەربەلا و بەسرە و موسەننا و واست و دیوانیە و کەرکووک.
ئەمەش لە کاتێکدایە، لە بەرەبەیانی 3ی مانگی یەکی 2020ـدا، هەریەک لە قاسم سولەیمانی و ئەبو مەهدی موهەندیس و چەند هاوەڵێکیان لە بەغداد بەهۆی بۆردومانی ئۆتۆمبێلەکەیانەوە کوژران.

En az 10 karakter gerekli