لەهەرێم پشووی فەرمی راگەیەندرا

لەهەرێم پشووی فەرمی راگەیەندرا

تشرینی یه‌كه‌م 2, 2023 13:42
لەهەرێم پشووی فەرمی راگەیەندرا
0

لایک

بەپێی خشتەی پشووەكانی حكومەتی هەرێم، سبەینێ سێشەممە 3-10-2023 بەبۆنەی یادی سەربەخۆیی عیراق لەسەرجەم دامودەزگاكانی عێراق بە هەرێمی كوردستانیشەوە پشووە.

بەگوێرەی رۆژمێری حکومەتی هەرێمی کوردستان و بەبۆنەی رۆژی سەربەخۆیی کۆماری عێراق؛ سبەی سێشەممە، 3ـی ئۆکتۆبەری 2023، لە سەرجەم فەرمانگە و دامودەزگاکانی هەردوو حکومەتی عێراق و هەرێمی کوردستان پشووی فەرمییە.

هەرچەندە دەنگۆی هەڵوەشاندنەوەی پشووەکە لە هەرێم لە نێو تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان بڵاوبووەتەوە، بەڵام سەرچاوەیەک لە حکومەتی هەرێم بە میدیاکانی راگەیاند، ئەو دەنگۆیە دوورە لە ڕاستییەوە و سبەی لە هەرێمی کوردستان پشووی فەرمی دەبێت


لە ڕۆژی 3ی تشرینی یەكەمی ساڵی 1932 عیراق لەژێر دەسەڵاتی بەڕیتانیا دەرچوو هەر ئەو رۆژەش وەك رۆژی سەربەخۆیی عێراق ناسێندرا.

En az 10 karakter gerekli