سەرۆکایەتی هەرێم: لەگەڵ کۆمسیۆنی هەڵبژاردنەکان وادەیەکی نوێ بۆ هەڵبژاردنی پەرلەمان دیاریکرا
  • TEBA KURDİ
  • رۆژەڤ
  • سەرۆکایەتی هەرێم: لەگەڵ کۆمسیۆنی هەڵبژاردنەکان وادەیەکی نوێ بۆ هەڵبژاردنی پەرلەمان دیاریکرا

سەرۆکایەتی هەرێم: لەگەڵ کۆمسیۆنی هەڵبژاردنەکان وادەیەکی نوێ بۆ هەڵبژاردنی پەرلەمان دیاریکرا

كانونی دووه‌م 17, 2024 23:02
سەرۆکایەتی هەرێم: لەگەڵ کۆمسیۆنی هەڵبژاردنەکان وادەیەکی نوێ بۆ هەڵبژاردنی پەرلەمان دیاریکرا
0

لایک

سەرۆکی دیوانی سەرۆکایەتیی هەرێمی کوردستانی عێراق لە لێدوانێکی تایبەت بۆ میدیا ناوخۆییەکان ئاماژەی بە رێککەوتی بەڕێوەچوونی هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستانی عێراق کرد.

فەوزی هەریری، سەرۆکی دیوانی سەرۆکایەتیی هەرێمی کوردستانی عێراق لە لێدوانێکدا باسی لە ناوەڕۆکی کۆبوونەوەی سەرۆکایەتی هەرێم و کۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکانی عێراق کرد و وتی: لەگەڵ کۆمسیۆنی باڵای هەڵبژاردنەکانی عێراق رێکەوتووین بۆ ئەوەی لە 19 بۆ 30 ئایاری ئەمساڵ وادەیەکی نوێ بۆ هەڵبژاردنی خولی شەشەمی پەرلەمانی کوردستانی عێراق دیاریبکەین.

وتیشی: هێشتا رۆژەکە بە دیاریکراو یەکلایی نەکراوەتەوە، بەڵام لە نێوان ئەو ماوەیەدا رۆژێک دیاری دەکرێت بۆ بەڕێوەچونی هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان.

بڕیار بەو رۆژی 25ی شوباتی ئەمساڵ هەڵبژاردنی خولی شەشەمی پەرلەمانی کوردستان لەژێر سەرپەرشتیی راستەوخۆی کۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکانی عێراق ئەنجام بدرێت، بەڵام کۆمسیۆنی هەڵبژاردنەکان رایگەیاند کە ناتوانن لەو وادەیەدا هەڵبژاردن بەڕێوە ببەن.

En az 10 karakter gerekli