ئومێد خۆشناو: پڕۆژەی ئاوی ئیفراز چوار جێبەجێ دەکرێت

ئومێد خۆشناو، پارێزگاری هەولێر، لەبارەی وەگەڕخستنەوەی پڕۆژەی ئاوی ئیفراز چوار رایگەیاند، "ئێستا لەگەڵ سندووقی قەرزی سعودیە لە گفتوگۆداین و گفتوگۆکانیش بە باشی بەڕێوەچوون. ماوەی چوار رۆژە داواکارییەکە لە نووسینگەی سەرۆکوەزیرانی عێراقە بۆ ئەوەی ئاراستەی لیژنەی هاوئاهەنگیی نێوان سعودیە و عێراق بکرێت."

ئومێد خۆشناو، پارێزگاری هەولێر لەکاتی دانانی بەردی بناخەی پڕۆژەی کۆنکرێتکردنی گردەڕەشەی گەورە، لە کۆنفرانسێکی رۆژنامەوانیدا  لەباری وەگەڕخستنەوەی پرۆژەی ئاوی ئیفراز چوار رایگەیاند، "ئێستا لەگەڵ سندووقی قەرزی سعودیە لە گفتوگۆداین و گفتوگۆکانیش بە باشی بەڕێوەچوون. ماوەی چوار رۆژە داواکارییەکە لە نووسینگەی سەرۆکوەزیرانی عێراقە بۆ ئەوەی ئاراستەی لیژنەی هاوئاهەنگیی نێوان سعودیە و عێراق بکرێت."

بۆ چارەسەرکردنی گرفتی کەمیی ئاوی هەولێر ئاماژەی بەوە دا، ئەگەر لەو رێگەیەشەوە سەرکەوتوو نەبوون، بە هەر جۆرێکی دیکە بێت پڕۆژەکە جێبەجێ دەکرێت. راشیگەیاند، "لەسەر راسپاردەی سەرۆکوەزیران، ئەو کۆمپانیایەی پێشتر پڕۆژەکەی پێدرابوو (بای وۆتەر)، لێی وەرگیراوەتەوە. ئەو پڕۆژەیە پڕۆژەیەکی ستراتیژییە. هەموو گرفتەکانی ئاوی هەولێر چارەسەر دەکات."

لە هەولێر رۆژانە 575 هەزار مەتر سێجا ئاوی خاوێن بەرهەمدەهێندرێت کە زۆرینەی لە رێگەی بیرەوەیە و بەشێکیشی لە رێگەی ئیفرازەکانەوەیە، کە سێ ئیفراز هەن؛ ئیفرازی سێ لە 24 کاژێردا 187 هەزار مەتر سێجا ئاوی خاوێن بەرهەم دەهێنێت؛ ئیفرازی دوو 60 هەزار مەتر سێجا و ئیفرازی یەکیش 28 هەزار مەتر سێجا ئاو.