ئیسرائیل لە بۆردومانکردنی بەیرووت ئاشکرا دەکرێت

لە بۆردومانی ئیسرائیل بۆ سەر بەیرووتی پایتەختی لوبنان چوار کەس کوژران، یەکێک لە کوژراوەکانیش ساڵح عاروری جێگری سەرۆکی نووسینگەی سیاسی بزوتنەوەی حەماسە و بڕیاربووە بۆ سبەینێ لەگەڵ حەسەن نەسڕولای ئەمینداری حزبوڵای لوبنان کۆببێتەوە. تۆڕی میدیایی "العربیة" بڵاویکردەوە، بەهۆی بۆردومانکردنی نووسینگەیەکی بزوتنەوەی حەماس لە بەیروت لەلایەن ئیسرائیلەوە، چوار کەس کوژران و ژمارەیەک کەسی دیکەش برینداربوون. لەبارەی بۆردومانەکەوە سەرچاوەیەکی ئەمنی رایگەیاندووە، بەرپرسێکی حەماس لە بۆردومانەکە کوژراوە و ناوی ساڵح عارورییە، ئەو کەسایەتییەش جێگری سەرۆکی نووسینگەی سیاسی بزوتنەوەی حەماسە. هەر بە وتەی ئەو سەرچاوە ئەمنییە، فڕۆکە بێ فڕۆکەوانەکانی ئیسرائیل زیاتر لە موشەکێکیان ئاڕاستەی ئەو باڵەخانەیەی حەماس کردووە، ساڵح عاروری کە کوژراوە بڕیاربو بۆ سبەینێ لەگەڵ حەسەن نەسروڵای ئەمرینداری گشتی حزبوڵای لوبنان کۆببێتەوە