لەم‌ پارێزگایه‌ هه‌فته‌یه‌ك پشوو راگه‌یه‌ندرا
  • TEBA KURDİ
  • عێراق
  • لەم‌ پارێزگایه‌ هه‌فته‌یه‌ك پشوو راگه‌یه‌ندرا

لەم‌ پارێزگایه‌ هه‌فته‌یه‌ك پشوو راگه‌یه‌ندرا

ئاب 13, 2024 10:22
لەم‌ پارێزگایه‌ هه‌فته‌یه‌ك پشوو راگه‌یه‌ندرا
0

لایک

ئه‌نجوومه‌نی پارێزگای كه‌ربه‌لا بڕیاریدا، ده‌وامی فه‌رمی له‌ رۆژی یه‌كشه‌ممه‌ی داهاتووه‌وه‌ تا 27ی ئابی 2024 رابگرێت.

فه‌رمانگه‌ی راگه‌یاندنی ئه‌نجوومه‌نی پارێزگای كه‌ربه‌لا له‌ راگه‌یه‌ندراوێكدا بڵاویكرده‌وه‌، قاسم عه‌لی ئه‌لیساری سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی پارێزگای كه‌ربه‌لا بڕیاریدا ده‌وامی فه‌رمی له‌ پارێزگای كه‌ربه‌لا له‌ رۆژی یه‌كشه‌ممه‌ 18ی ئاب تاوه‌كو رۆژی سێشه‌ممه‌ 27ی ئاب رابگیرێت.

هۆكاری پشووه‌كه‌شی بۆ ئه‌نجامدانی مه‌راسیمی ئه‌ربه‌عینیه‌ گه‌ڕاندووەته‌وه‌ و باسی له‌وه‌شكردوه‌، ئه‌و پشووه‌ فه‌رمانگه‌ ئه‌منی و خزمه‌تگوزاری و ته‌ندروستیه‌كان ناگرێته‌وه‌.

ئه‌ربه‌عینیه‌ یان ئه‌ربه‌عینیه‌ی ئیمام حسێن، 20ه‌مین رۆژی مانگی سەفەرە، کە هاوکاتە لەگەڵ چله‌ی شه‌هیدكردنی ئیمام حسێن بن عەلی بن ئەبی تالیب لە شەڕی کەربەلا لەسەر دەستی سوپای عوبەیدوڵڵا بن زیاد، لە جیهاندا هەموو ساڵێک لەلایەن شیعەکانەوە ماتەمینی بۆ دەگێڕدرێت بۆ یادکردنەوەی حسێن و بنەماڵەکەی و هاوەڵەکانی.

En az 10 karakter gerekli