لە عێراق فەرمانی دەستگیركردن بۆ بەرپرسێك دەرچوو
  • TEBA KURDİ
  • عێراق
  • لە عێراق فەرمانی دەستگیركردن بۆ بەرپرسێك دەرچوو

لە عێراق فەرمانی دەستگیركردن بۆ بەرپرسێك دەرچوو

ته‌مموز 16, 2023 16:17
لە عێراق فەرمانی دەستگیركردن بۆ بەرپرسێك دەرچوو
1

لایک

دەستەی دەسپاكی عێراق فەرمانی دەستگیركردنی بۆ سەرۆكی پێشووی ئەنجومەنی پارێزگای نەجەف دەركرد.

بەشی لێكۆڵینەوە لە دەستەی گشتی دەستاكی عێراق لە راگەیەنراوێكدا ڕایگەیاندووە “فەرمانی دەستگیركردن بۆ سەرۆكی پێشووی ئەنجومەنی پارێزگای نەجەف دەرچووە، بەهۆی ئەوەی پۆست و دەسەڵاتەكانی خۆی بۆ بەرژەوەندی تایبەتی بەكارهێناوه.”

هەر بەپێی ئەو راگەیەنراوە “لێكۆڵینەوە لەبارەی دۆسیەی ناوبراو كراوە و ڕەوانەی دەسەڵاتی دادوەری كراوە، بەو هۆیەشەوە دادگای لێكۆڵینەوەی دووەمی كەرخ، فەرمانی دەستگیركردنی بۆ سەرۆكی پێشووی ئەنجوومەنی پارێزگای نەجەف دەركردووە”.

وەك راگەیەنراوەكە ئاماژەی بۆ كردووە “یەكێك لە دۆسیەكان، بەهەدەردانی پارە و گەندەڵییە لە بەشی چاككردنەوه له فڕۆكەخانەی نێودەوڵەتی نەجەف، كە تۆمەتبارەی ناوبراو پێشتر سەرۆكی دەستەی بەڕێوەبەرانی فڕۆكەخانەكە بووە، بەڵام ئێستا ناوبراو بۆ دەرەوەی عێراق هەڵاتووە”.

En az 10 karakter gerekli