پارێزگاری هەولێر: ئەو کەسەی قەیسەریی هەولێری سووتاند، دەستگیر کراوە
ئومێد خۆشناو، پارێزگای هه‌ولێر رایگه‌یاند، بازاڕی قه‌یسه‌ری هه‌ولێر به پێنج ملیار دینار نۆژه‌نده‌كرێته‌وه و له‌ماوه‌ی چه‌ند رۆژی داهاتودا هۆكاری سووتانی بازاڕه‌كه ئاشكرا ده‌كرێت.
ئومێد خۆشناو ئه‌مڕۆ سه‌ردانی بازاڕی قه‌یسه‌ری هه‌ولێری كرد و له لێدوانێكدا بۆ رۆژنامه‌نوسان رایگه‌یاند، "زیانی زۆر به‌ر بازاڕه‌كه كه‌وتوه به‌ڵام دوو كۆمپانیا سه‌رقاڵی نۆژه‌نكردنه‌وه‌ی بازاڕه‌كه‌ن و پێده‌چێت له‌ماوه‌ی شه‌ش مانگدا بتوانن نۆژه‌نی بكه‌نه‌وه كه گوژمه‌ی ته‌رخانكراو پێنج ملیار و 300 ملیار دیناره، هه‌روه‌ها بۆ یارمه‌تیدانی كاسبكاران ژماره‌یه‌ك بڕیار دراون".
ئاماژه‌ی به‌وه‌شكرد، سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌ی كه چه‌ندین بڕیاریان داوه له‌به‌رژه‌وه‌ندی كاسبكاران به‌ڵام هێشتا ژماره‌یه‌كی كه‌م داواكار چون بۆ ئه‌وه‌ی مامه‌ڵه‌كانیان پێشكه‌ش بكه‌ن، داواكارن سه‌ردانیان بكه‌ن چونكه بڕیاره‌كه بۆ به‌رژه‌وه‌ندی ئه‌وان دراوه، له‌گه‌ڵ بانكی جیهانیش رێككه‌وتوون كه قه‌رز ده‌درێت به كاسبكارانی هه‌ولێر به‌بێ هیچ سودێك.
به‌پێی وته‌ی پارێزگار هه‌ولێر، بڕیاردراوه 50%ی پارەی زبڵ و خاشاک و تابلۆ و باج بۆ ساڵی 2023 و 100%ی ساڵی 2024 خۆش ببن.
ئومێد خۆشناو باسی له‌وه‌شكرد، "ئەنجامدەری سوتانی بازاڕی قەیسەری هه‌ولێر دەستگیرکراوه و لەماوەی چەند ڕۆژی داهاتوودا تەواوی چیرۆکەکە بۆ ڕای گشتیی ئاشکرا دەکەین".