مەسرور بارزانی و پارێزگاری بانکی ناوەندیى عێراق جەخت لە بەرەنگاربوونەوەی سپیکردنەوەی پارە دەکەن
  • TEBA KURDİ
  • عێراق
  • مەسرور بارزانی و پارێزگاری بانکی ناوەندیى عێراق جەخت لە بەرەنگاربوونەوەی سپیکردنەوەی پارە دەکەن

مەسرور بارزانی و پارێزگاری بانکی ناوەندیى عێراق جەخت لە بەرەنگاربوونەوەی سپیکردنەوەی پارە دەکەن

تشرینی یه‌كه‌م 19, 2023 12:55
مەسرور بارزانی و پارێزگاری بانکی ناوەندیى عێراق جەخت لە بەرەنگاربوونەوەی سپیکردنەوەی پارە دەکەن
0

لایک

ئەمڕۆ پێنجشەممە 10/19، مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان، پێشوازی لە عەلی موحسین ئەلعەللاق پارێزگاری بانکی ناوەندیى عێراق کرد.

لە کۆبوونەوەکەدا گفتوگۆ لەبارەی پەرەپێدانی هەماهەنگی لەنێوان هەرێمی کوردستان و حکومەتی فیدراڵ بەتایبەتی بانکی ناوەندی، لە بوارەکانی چاکسازی لە کەرتی بانکی و هەوڵەکانی بەرەنگاربوونەوەی سپیکردنەوەی پارە و کارکردن بۆ سەقامگیریی ئابووری، کرا.

سەرۆکی حکومەت ئاماژەی بە پرۆژە و دەستپێشخەری (هەژماری من) کرد و سوپاسی پشتیوانیی و هەماهەنگیى پارێزگاری بانکی ناوەندی و سەرۆک وەزیران محەمەد شیاع سوودانی کرد و جەختی لەوە کردەوە کە پێشکەوتنی هەرێمی کوردستان، پێشکەوتنە بۆ هەموو عێراق و لە بەرژەوەندی هەموو هاووڵاتییاندایە.

هەردوولا هاوڕابوون لەسەر گرنگیی بەردەوامبوون و برەودان بە هەماهەنگی و هاریکاری لەپێناو گەشەپێدانی ئابووری و سەقامگیریی داراییدا.

En az 10 karakter gerekli