كه‌شناسی هه‌رێم: له‌سبه‌ینێوه بارانبارین ده‌ستپێده‌كات
به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی كه‌شناسی و بومه‌له‌رزه‌زانی هه‌رێمی كوردستان رایگه‌یاند، ئه‌مڕۆ ئاسمان له نێوان نیمچه هه‌ور بۆ هه‌وری ته‌واو ده‌بێت، له‌سبه‌ینێوه بارانبارین له‌زۆربه‌ی ناوچه‌كانی هه‌رێم ده‌ستپێده‌كات و پله‌كانی گه‌رماش روو له‌نزمبوونه‌وه ده‌كه‌ن.
به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی كه‌شناسی و بومه‌له‌رزه‌زانی هه‌رێمی كوردستان له‌ڕاگه‌یه‌ندراوێكدا بڵاویكرده‌وه، ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه ئاسمان نیمچه هه‌ور ده‌بێت له دوایی نیوه‌ڕۆوه ده‌گۆڕێت بۆ هه‌وری ته‌واو، پله‌كانی گه‌رماش كه‌مێك به‌رزتر ده‌بنه‌وه به‌راورد به تۆماركراوی دوێنێ.
ئاماژه‌ی به‌وه‌شكردووه، "سبه‌ی چوارشه‌ممه له كاته‌كانی به‌یانی ئاسمان نیمچه هه‌ور و هه‌وری ته‌واو ده‌بێت له ئه‌نجامی كاریگه‌ری شه‌پۆلێكی باران بارین له دوایی نیوه‌رۆ به شێوه‌ی نمه باران سه‌ره‌تا له سنوری پارێزگای دهۆك ده‌ستپێده‌كات، رێژه‌ی دابارین زیاد ده‌كات له كاته‌كانی شه‌ودا ده‌گۆڕێت بۆ بارانی مامناوه‌ند وه هه‌ندێك ناوچه‌ش لێزمه باران و هه‌وره تریشقه‌شی له‌گه‌ڵدا ده‌بێت به تایبه‌تی له سنووری پارێزگای دهۆك و ناوچه شاخاویه‌كان به گشتی".
سه‌باره‌ت به‌پله‌كانی گه‌رماش، كه‌شناسی هه‌رێم باسی له‌وه‌كردووه، پله‌كانی گه‌رما به‌ڕێژه‌ی 2-4 پله به‌راورد به‌تۆماركراوه‌كانی ئه‌مڕۆ نزمده‌بنه‌وه.
به‌رزترین پله‌كانی گه‌رمای پێشبینیكراو به پله‌ی سیلیزی :
هه‌ولێر : 16
سلێمانی : 17
دهۆك : 15
هه‌ڵه‌بجه : 17
زاخۆ : 16
سۆران : 14
حاجی ئۆمه‌ران : 8
گه‌رمیان : 21