تورکیا: بەردەوام هۆشداری دەدەینە بافڵ تاڵەبانی

تورکیا: بەردەوام هۆشداری دەدەینە بافڵ تاڵەبانی

ئه‌یلول 23, 2023 12:53
تورکیا: بەردەوام هۆشداری دەدەینە بافڵ تاڵەبانی
0

لایک

یەشار گولەر، وەزیری بەرگری تورکیا رایگەیاند، “بەردەوام هۆشداری دەدرێتە بافڵ تاڵەبانی سەبارەت بە زیادبوونی چالاکییە تیرۆریستییەکان لە سلێمانی”. ئاماژەی بەوەش دا، “داوای لێ دەکەین واز لە پشتگیری کردنی پەکەکە بهێنێت”.

 

یەشار گولەر، لە لێدوانێکیدا بۆ رۆژنامەی میللەت، لەبارەی بافڵ تاڵەبانی، سەرۆکی یەکێتی نیشتیمانی کوردستان و چالاکییەکانی پەکەکە وتی “بەردەوام هۆشداری دەدرێتە بافڵ تاڵەبانی سەبارەت بە زیادبوونی چالاکییە تیرۆریستییەکان لە سلێمانی. پێیان دەڵێین ‘تکایە پەیوەندیەکانتان لەگەڵ ڕێکخراوە تیرۆریستییەکان بپچڕێنن. لە هەر حاڵەتێکدا ئەم دۆخە لە دژی ئێوەیە’ و ئەمە روودەدات”.

 

وەزیری بەرگری تورکیا ئاماژەی بەوەش دا، “ئێمە ئاگاداری گشت کردار و چاڵاکییەکانین و دەیزانین. بێگومان ئێمە دۆستانی عێراقیمان و دۆستانی پارتی ئاگادار دەکەینەوە و ئەمانە هاوبەش دەکەین. ناشمانەوێت هەنگاوێکی توندتر بگرینەبەر. ئەم شتانە بە راشکاوانە بۆ چەندین جار وتراوە بەڵام کەس خۆی رێکناخات بەهیچ شێوەیەک”.

 

سەبارەت بە فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتی سلێمانیش رایگەیاند، “ئێستا پەیوەندیمان لەگەڵ فڕۆکەخانە بە تەواوی پچڕاندووە. هیوادارم بافڵ تاڵەبانی بە زووترین کات ئەو پاڵپشتی یان هاوکارییەی هەیەتی بۆ رێکخراوە تیرۆریستییەکان بپچڕێنێت. ئێمە هەموو شتێک دەبینین و دەزانین، چاودێری هەموو شتێک دەکەین. بەڵام ئێمە لەگەڵ هەردوو دۆستی عێراقی و دۆستانی پارتی دادەنیشین و قسە دەکەین.  سەنارەت بەمە ئەوەی پێویستە بکرێت، دەکرێت”.

 

En az 10 karakter gerekli