کەشناسیی هەرێم: پلەکانی گەرما بەرزدەبنەوە

بەشی پێشبینیی بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی کەشناسی و بوومەلەرزەزانیی هەرێم کەشوهەوای 48 کاتژمێری داهاتووی بڵاوکردەوە و ئاماژە بەوە دەکات، ئەمڕۆ و سبەینێ پلەکانی گەرما بەرزدەبنەوە.

کەشناسیی هەرێم لە بارەی کەشوهەوای ئەمڕۆوە رایدەگەیەنێت، “لە زۆربەی کاتەکاندا ئاسمان لەنێوان ساماڵ و پەڵە هەوردا دەبێت و پلەکانی گەرمی سێ بۆ چوار پلە بەراورد بە تۆمارکراوەکانی دوێنێ بەرزدەبنەوە”.

لەبارەی کەشوهەوای سبەینێشەوە دەڵێت، “ئاسمان ساماڵ و پەڵە هەور دەبێت و پلەکانی گەرمی بە نزیکەی دوو بۆ سێ پلە بەرزدەبنەوە بەراورد بە تۆمارکراوەکانی ئەمڕۆ”.