كێشەی تەكنیكی غاز لە كێڵگەی كۆرمۆڕ چارەسەر كرا
  • TEBA KURDİ
  • عێراق
  • كێشەی تەكنیكی غاز لە كێڵگەی كۆرمۆڕ چارەسەر كرا

كێشەی تەكنیكی غاز لە كێڵگەی كۆرمۆڕ چارەسەر كرا

حوزه‌یران 25, 2023 13:24
كێشەی تەكنیكی غاز لە كێڵگەی كۆرمۆڕ چارەسەر كرا
0

لایک

كێشەی تەكنیكی لە پڕۆسەی گواستنەوەی غاز لە كێڵگەی كۆرمۆر چارەسەر كراو بەوەش رەوشی كارەبای نیشتمانیی ئاسایی دەبێتەوە.

ئەحمەد موفتی، بریكاری وەزارەتی سامانە سروشتییەكانی هەرێم بە میدیاکانی راگەیاند، كێشەی تەكنیكی گواستنەوەی غاز چارەسەر بووە، بەهۆی ئەوەی ئاستی توانای باركردن لە كێڵگەی كۆرمۆر زیادكراوە، هاوتەریب بەرهەمی غازی سروشتیش زیاد دەكات و دەگەرێتەوە ئاستی بەرهەمهێنانی پێشوو.

وتیشی، بە چارەسەركردنی گرفتەكە كێشەی كەمبوونەوەی كارەبای نیشتمانی چارەسەر دەبێت و دەگەرێتەوە ئاستی بەرهەمهێنانی رۆژی پێشوو.

پێشتر وەزارەتی كارەبای هەرێم رایگەیاند،بوو بەهۆی گرفتێكی تەكنیكی لە پرۆسەی گواستنەوەی شلەی غاز لەلایەن كۆمپانیای گواستنەوەوە بۆ ناو كۆگاكانی وەزارەتی سامانە سروشتییەكان،  بەناچاری بەرهەمهێنانی غاز بە بڕی 250 ملیۆن مەتر سێجا كەم كراوەتەوە، بەهۆیەوە بەرهەمهێنانی كارەباش 1800 مێگاوات كەم بووەتەوە.

En az 10 karakter gerekli