تۆزێكی سوك ناوچه‌كانی هه‌رێم ده‌گرێته‌وه و پله‌كانی گه‌رما داده‌به‌زن
به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گشتی كه‌شناسی و بومه‌له‌رزه‌زانی هه‌رێمی كوردستان رایگه‌یاند، ئه‌مڕۆ و سبه‌ینێ تۆزێكی سوك ناوچه‌كانی هه‌رێم ده‌گرێته‌وه و پله‌كانی گه‌رماش روو له نزمبوونه‌وه ده‌كه‌ن.
كەشناسی سەبارەت بە كەشوهەوای ئەمڕۆ هەینی رایگەیاند: ئاسمان ساماڵ دەبێت، لەگەڵ بوونى تۆزێکى سووک لە هەوادا، پلەكانی گەرماش بە شێوەیەکى گشتى کەمێک نزم دەبێتەوە بەراورد بەتۆمارکراوەکانى دوێنێ پێنجشەممە.
سەبارەت بە كەشوهەوای سبەی شەممەش، كەشناسی رایگەیاند: ئاسمان ساماڵ دەبێت، لەگەڵ بوونى تۆزێکى سووک لە هەوادا، بەهەمانشێوە پلەکانی گەرما هێشتا نزمتر دەبێتەوە بەراورد بە تۆمارکراوەکانى ئەمڕۆ هەینی.
كەشناسی ئاماژەی بەوەش دا كە لە هەردوو رۆژەكەدا خێرایی با لەنێوان لەسەرخۆ و مامناوەند دەبێت و ئاراستەكەشی بەرەو باكوری خۆرئاوا دەبێت.
پێشبینی دەكرێ پلەكانی گەرمای پێشبینیكراوی شارەكان بەمشێوەی خوارەوە بێت:-
هەولێر: 42
سلێمانی: 40
دهۆک: 40
هەڵەبجە: 41
زاخۆ: 41
سۆران: 39
حاجی ئۆمەران: 29
گەرمیان: 44