سەدر: سوید خەریکە هێڵە دیپلۆماسی و سیاسییەکان تێدەپەڕێنێت

موقتەدا سەدر، رێبەری رەوتی سەدر رایگەیاند، "دوای ئەوەی سوید دوژمنایەتی خۆی بۆ ئیسلام و کتێبە ئاسمانییەکان راگەیاندووە، کە باوەڕی بە بابەتە دەرەکی ناوەکییەکان نییە،  خەریکە هێڵە دیپلۆماسییەکان و سیاسییەکان تێدەپەڕێنێت".

موقتەدا سەدر، لە راگەیەندراوێکدا ئاماژەی بەوە دا، "دوای ئەوەی سوید دوژمنایەتی خۆی بۆ ئیسلام و کتێبە ئاسمانییەکان راگەیاندووە، کە باوەڕی بە بابەتە دەرەکی ناوەکییەکان نییە،  خەریکە هێڵە دیپلۆماسییەکان و سیاسییەکان تێدەپەڕێنێت، بە راگەیاندنی دوژمنکارانەی خۆی بەرامبەر بە عێراق، بەوەی رازیبووە ئاڵای عێراق بسوتێندرێت".

راشیگەیاند، "من چاوەڕوانی وەڵامی فەرمی دەکەم بەر لەوەی هەر کارێک بکەم، بەپێی تێگەیشتنی من، ئەگەر ئاڵای عێراق سوتێندرا، ئەوە لەسەر حکومەتە ئیدانەی بکات".

سەدر دەشڵێت "سەبارەت بە دووبارە سوتاندنی قورئان، ئەمە بە سوتاندنی تەورات و پەرتووکی پیرۆز هاوتا نییە، بەڵکو گەلانی جیهان پشتگیری کتێبە ئاسمانییەکان دەکەن، یان دەرئەنجامە ناخۆشەکان چارەسەر دەکەن".

بەرەبەیانی ئەمڕۆ پێنجشەممە، سەدان خۆپیشاندەر هێرشیان کردە سەر باڵیۆزخانەی سوید لە بەغداد و سووتاندیان، ئەمەش وەکو کاردانەوەیەک بوو لە دژی سوتاندنی قورئانی پیرۆز لە سوید.