ئەمڕۆ دووشەممە، ڕێكەوتی 13ـی كانوونی دووەمی 2025، بهڕێوهبهرایهتی گشتی كهشناسی و بومهلهرزهزانی هەرێمی كوردستان – عێراق بڵاویكردەوە، ئەمڕۆ ئاسمان ساماڵ دەبێت و پلەکانی گەرما نزیک دەبێتەوە لە تۆمارکراوەکانی دوێنێ.
کەشناسی هەرێم ئاماژەی بەوەش داوە، کەش و هەوای سبەینێ سێشەممە، ڕێكەوتی 14ـی كانوونی دووەمی 2025، ئاسمان ساماڵ بۆ نیمچە هەور دەگۆرێت پلەکانی گەرماش کەمێک بەرز دەبێتەوە بەراورد بە تۆمارکراوەکانى ئەمڕۆ.
بەرزترین پلەکانی گەرمای پێشبینیکراو بە پلەی سیلیزی :
هەولێر (ئەربیل): 15 پلەى سیلیزى
سلێمانی : 13 پلەى سیلیزى
دهۆک : 13 پلەى سیلیزى
زاخۆ : 13 پلەى سیلیزى
گەرمیان : 17پلەى سیلیزى