كه‌شناسی: ئه‌گه‌ری نمەباران هه‌یه‌

كه‌شناسی: ئه‌گه‌ری نمەباران هه‌یه‌

ئازار 22, 2025 12:18
كه‌شناسی: ئه‌گه‌ری نمەباران هه‌یه‌
0

لایک

به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی كه‌شناسی و بومه‌له‌رزه‌زانی هه‌رێمی كوردستان-عێراق ڕایگه‌یاند، ئه‌مڕۆ  ئاسمان ساماڵ و پەڵە هەور دەبێت هەندێکجار دەگۆڕێت بۆ نیمچە هەور، لەگەڵ بارینى نمەباران بە تایبەتى لە ناوچە شاخاوییەکان، سبه‌ینێش ئاسمان ساماڵ دەبێت لەگەڵ دروستبوونی هەندێك پەڵە هەور.

به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی كه‌شناسی و بومه‌له‌رزه‌زانی هه‌رێم بڵاویكرده‌وه‌، ئه‌مڕۆ شه‌ممه‌ ئاسمان ساماڵ و پەڵە هەور دەبێت هەندێکجار دەگۆڕێت بۆ نیمچە هەور، لەگەڵ بارینى نمەباران بە تایبەتى لە ناوچە شاخاوییەکانى باکوورى هەرێم و بوونى بەفرێکى کەم لە ناوچە شاخاوییە سنورییەکان.

ئاماژه‌ی به‌وه‌شكردووه‌، خێرایى با لەسەرخۆ و مامناوەند ده‌بێت و له‌ نێوان 5 بۆ 15 كیلۆمه‌تر له‌ كاتژمێرێكدا ده‌بێت، ئاڕاستەی با باشووری خۆرهەڵات دەبێت و پلەکانی گەرما  نزیک دەبێتەوە لە تۆمارکراوەکانی دوێنێ.

هەولێر(ئەربیل): 19  پلەی سیلیزی
سلێمانی: 17 پلەی سیلیزی
دهۆک: 17  پلەی سیلیزی 
زاخۆ: 18 پلەی سیلیزی
هەڵەبجە: 16 پلەی سیلیزی
سۆران: 15 پلەی سیلیزی
گەرمیان: 22 پلەی سیلیزی


En az 10 karakter gerekli