“دۆخی کارەبا ئاسایبووەوە”

وەزارەتی کارەبای حکومەتی هەرێم رایگەنادووە، دۆخی کارەبا لە ئەمڕۆ شەممە، کاتژمێر 12 نیوەڕۆ ئاسایبووەوە.

لە راگەیەندراوێکدا وەزارەتی کارەبای حکومەتی هەرێم رایگەیاندووە، "دوای ئەوەی شەوی رابردوو بەرهەمهێنانی گاز لە کۆڕمۆڕ ئاسایبووەوە، دۆخی کارەباش ئەمڕۆ کاتژمێر 12 ئاسایبووەوە".

شایەنی باسە شەوی رابردوو وەزارەتی کارەبا رایگەیاندبوو پاش هەوڵ و كۆششی وەزارەتی سامانە سروشتییەكان و وەزارەتی كارەباو تیمەكانی كۆمپانیای دانەغاز ، توانرا گرفتی بەرهەمهێنانی غاز لە كێڵگەی كۆرمۆر چارەسەر بكرێت، لە ئێستادا وەزارەتی كارەبا لەرێگەی سەنتەری كۆنترۆڵی كارەبای هەرێمەوە سەرقاڵی ئاسایكردنەوەی ئیشپێكردنی یەكەكانی وێستگە غازییەكانی كارەبان و ئەم پرۆسەیە تاوەكو كاتژمێر 10 ی بەیانی دەخایەنێت.

شەوی پێنجشەممە لەسەر هەینی بەهۆی هێرشێک بۆ سەر کێڵگەی گازی کۆرمۆر، بەرهەمهێنانی کارەبا راگیرا.