ئاگربەستەكەی نێوان ئیسرائیل و حـ.ـەماس دواخرا
  • TEBA KURDİ
  • رۆژەڤ
  • ئاگربەستەكەی نێوان ئیسرائیل و حـ.ـەماس دواخرا

ئاگربەستەكەی نێوان ئیسرائیل و حـ.ـەماس دواخرا

كانونی دووه‌م 19, 2025 10:30
ئاگربەستەكەی نێوان ئیسرائیل و حـ.ـەماس دواخرا
0

لایک

سەرۆک وەزیرانی ئیسرائیل ڕایگەیاند، ئاگربەستەکە ئەم بەیانییە دەست پێناکات تاوەکو حـ.ـەماس لیستی بارمتەکان پێشکەش نەکات.

بڕیار بوو کاتژمێر 9:30 بەیانی ئەمڕۆ ئاگربەست لە کەرتی غەززە بچێتە بواری جێبەجێکردنەوە، کە چاوەڕێ دەکرێت لەدوای چەند کاتژمێرێک یەکەم کاروانی بارمتەکان لەلایەن حـ.ـەماسەوە ئازاد بکرێن، بەڵام نووسینگەی سەرۆک وەزیرانی ئیسرائیل ڕایگەیاند، ئاگربەست لەکاتی خۆیدا دەست پێناکات، تاوەکو ئەوکاتەی حەماس لیستی ناوی بارمتە ئازادکراوەکانی ئەمڕۆیان پێشکەش نەکات.

لەبەرامبەردا، حـ.ـەماس ڕایگەیاند، “دواکەوتنی لیستەکە، پەیوەندی بە کێشەی تەکنیکییەوە هەیە”.

کاتژمێرێک پێش دەستپێکردنی ئاگربەستەکە، نووسینگەی بنیامین نەتەنیاهو، سەرۆکوەزیرانی ئیسرائیل ڕاگەیەندراوێکی بڵاوکردەوە، تێیدا ڕایگەیاند، ئاگربەست لەکاتی خۆیدا دەست پێناکات، تاوەکو حەماس ناوی سێ بارمتە ئازادکراوەکەی ئەمڕۆیان پێشکەش نەکات.

لە بەرامبەردا، بزووتنەوەی حەماس جەخت لە پابەندبوونی خۆی بە رێککەوتنەکە دەکاتەوە، بەڵام دواکەوتنی پێشکەشکردنی لیستی ناوی بارمتەکان، بۆ “هۆکاری تەکنیکی مەیدانی” دەگەڕێنێتەوە.

En az 10 karakter gerekli