كەشناسی: سبەی ئاسمان نیمچە هەور دەبێت

كەشناسی: سبەی ئاسمان نیمچە هەور دەبێت

كانونی دووه‌م 6, 2025 14:14
كەشناسی: سبەی ئاسمان نیمچە هەور دەبێت
0

لایک

به‌رێوه‌به‌رایه‌تی گشتی كه‌شناسی و بومه‌له‌رزه‌زانی هه‌رێمی كوردستان-عێراق بڵاویكرده‌وه‌، ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه‌، ڕێكەوتی 6ـی كانوونی دووەمی 2025، ئاسمان نیمچە هەور دەبێت بە گشتى، ئەگەرى نمە باران هەیە لەسەر هەندێ ناوچەى شاخاویی بەتایبەتى لە سنوورى پارێزگاى سلێمانى و بەشێک لە سنوورى پارێزگاى هەولێر (ئەربیل).

كه‌شناسی هه‌رێم ئاماژه‌ی به‌وه‌ش داوه‌، سبه‌ی سێشه‌ممه‌ 7ـی كانوونی دووەمی 2025، ئاسمان نیمچە هەور دەبێت بە گشتى.

بەرزترین پلەکانی گەرمای پێشبینیکراو بە پلەی سیلیزی:
هەولێر (ئەربیل): 15 پلەى سیلیزى
سلێمانی: 13 پلەى سیلیزى
دهۆک: 14 پلەى سیلیزى
هەڵەبجە : 13 پلەى سیلیزى
زاخۆ: 14 پلەى سیلیزى
گەرمیان: 18 پلەى سیلیزى

En az 10 karakter gerekli