وادەی تۆماركردنی پارت و كاندیدان بۆ بەشداری لە هەڵبژاردن درێژكرایەوە
  • TEBA KURDİ
  • عێراق
  • وادەی تۆماركردنی پارت و كاندیدان بۆ بەشداری لە هەڵبژاردن درێژكرایەوە

وادەی تۆماركردنی پارت و كاندیدان بۆ بەشداری لە هەڵبژاردن درێژكرایەوە

حوزه‌یران 27, 2024 17:37
وادەی تۆماركردنی پارت و كاندیدان بۆ بەشداری لە هەڵبژاردن درێژكرایەوە
0

لایک

كۆمسیۆنی هەڵبژاردن بڕیاریدا وادەی تۆماركردنی پارت و كاندیدان بۆ بەشداریكردن لە هەڵبژاردنی پەرلەمانی كوردستان درێژبكاتەوە.

سەرلەنوێ کۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکانی عێراق وادەی تۆمارکردنی ناوی حزب و هاوپەیمانێتییەکانی بۆ هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان درێژکردەوە و تاوەکو 4ی تەمموزی داهاتوو بەردەوام دەبێت.

کۆمیسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکانی عێراق ئەمڕۆ پێنجشەممە 27-4-2024 بۆ جاری سێیەم، هەفتەیەک ماوەی پێشکەشکردنی داواکارییەکانی بەشداریی هەڵبژاردنی پەرلەمانی درێژ کردەوە و بەگوێرەی بڕیارەکە، تاوەکوو کۆتایی دەوامی ئاسایی 4ی تەمموزی 2024 بەردەوام دەبێت.

نوێکردنەوە وادەی پێشکەشکردنی داواکارییەکانی بەشداریی لە هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان، رۆژێک دوای دیاریکردنی وادەی نوێی هەڵبژاردن دێت لەلایەن سەرۆکایەتیی هەرێمی کوردستان.

En az 10 karakter gerekli