سەرۆکی نوێی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق هەڵدەبژێردرێت
ئەنجومەنی نونەرانی عێراق بۆ دیاریکردنی جێگرەوەی حەلبووسی، دانیشتنێكی نائاسایی ئەنجام دەدات و بەپێی زانیارییەکان سوننەکان دەسەڵاتیان داوە بە دوو کەسایەتی سیاسی بۆ دەستنیشان کردنی کاندیدێک بۆ وەرگرتنی پۆستی سەرۆکی پەرلەمانی عێراق.
بهگوێرهی راگهیهندراوی پهرلهمانی عێراق، بڕیاره كاتژمێر 1ـی دوای نیوهڕۆی ئهمڕۆ چوارشهممه 22/11/2023، پهرلهمان دانیشتنێكی نائاسایی ئهنجام بدات و تێیدا دهرگای خۆكاندیدكردن بۆ پۆستی سهرۆكی پهرلهمان به رووی پهرلهمانتاران بكاتهوه.
شایەنی باسە، چرۆ حەمەشەریف ئەندامی ئەنجومەنی نوێنەران بە میدیاکانی راگەیاندووە، تا ئێستا بە شێوەی فەرمی کەس خۆی کاندید نەکردووە بەس ئەوەی بە زارەکی هەیە تا ئێستا شەش کەس لە سووننەکان خۆیان کاندید کردووە. ئەمڕۆ دەرگای خۆپاڵاوتن دەکرێتەوە، بەڵام رەنگە قورس بێت هەر ئەمڕۆ بتوانرێت سەرۆکی نوێ هەڵبژێردرێت.
ئەمە لەکاتێکدایە دوێنێ سوننەکان لەبارەی دیاریکردنی کاندیدێک بۆ جێگرەوەی حەلبووسی کۆبوونەوە، بەگوێرەی زانیارییەکان، هاوپەیمانی سیادە و کەسایەتییە سوننەکان بڕیاردرا دەسەڵاتی دەستنیشانکردنی کاندید بۆ پۆستی سەرۆکی پەرلەمانی عێراق بە محەممەد حەلبووسی و خەمیس خەنجەر بدرێت.