تورکیا سەرەخۆشی لە کەسوکاری قوربانییانی ئاگرکەوتنەوەکەی سۆران دەکات
  • TEBA KURDİ
  • عێراق
  • تورکیا سەرەخۆشی لە کەسوکاری قوربانییانی ئاگرکەوتنەوەکەی سۆران دەکات

تورکیا سەرەخۆشی لە کەسوکاری قوربانییانی ئاگرکەوتنەوەکەی سۆران دەکات

كانونی یه‌كه‌م 9, 2023 15:13
تورکیا سەرەخۆشی لە کەسوکاری قوربانییانی ئاگرکەوتنەوەکەی سۆران دەکات
0

لایک

وەزارەتی دەرەوەی تورکیا رایگەیاندووە، بە داخێکی گرانەوە هەواڵی کەوتنەوەی ئاگرمان پێ گەیشت، کە بە هۆیەوە 14 کەس بوونە قوربانی و ژمارەیەکی دیکەش برینداربوون.

لە راگەیەندراوەکەی وەزارەتی دەرەوەی تورکیا هاتووە: “لە خوا داواکارین قوربانیانی ئاگرکەوتنەکە بخاتە بەر ڕەحمەتی خۆی و سەرەخۆشی لە کەسوکاریان و خەڵکی عێراق دەکەین و هیوای زوو چاکبوونەوەش بۆ بریندارەکان دەخوازین”.

شەوی ڕابردوو بە هۆی کەوتنەوەی ئاگرێک لە باڵەخانەیەک لە سۆران، ١٤ کەس گیانیان لەدەستدا و حەوت کەسیش بریندار بوون.

En az 10 karakter gerekli