ریزبەندی زۆرترین سەردانیکەرانی تورکیا ئاشکرا کرا

ریزبەندی زۆرترین سەردانیکەرانی تورکیا ئاشکرا کرا

وەزارەتی ڕۆشنبیری و گەشتوگوزاری توركیا رایگەیاند، لە ماوەی حەوت مانگی یەكەمی ئەمساڵدا زیاتر لە 600 هەزار هاووڵاتی عێراقی ڕوویان لە توركیا كردوە.

ئاب 29, 2023 12:31
ریزبەندی زۆرترین سەردانیکەرانی تورکیا ئاشکرا کرا
1

لایک

ئەمڕۆ سێشەممە ڕایگەیاند، لە ماوەی حەوت مانگی یەكەمی ئەمساڵدا زیاتر لە 600 هەزار هاوڵاتی عێراقی ڕویان لە توركیا كردوە، بەوەش عێراق دەچێتە پلەی یەكەم لەناو وڵاتانی عەرەبی بۆ سەردانیكردنی ئەو وڵاتە.

ئەمڕۆ سێشەممە 29ـی ئابی 2023 وەزارەتی ڕۆشنبیری و گەشتوگوزاری توركیا لە خشتەیەكدا بڵاویكردەوە، ژمارەی سەردانیكەرانی عێراقی بۆ توركیا لەماوەی مانگی کانونی یەکەم تاوەكو تا مانگی تەمموزی ئەمساڵ 604 هەزار و 391 گەشتیار بوون، كە بەراورد بە هەمان ماوەی ساڵی 2022 كە 660 هەزار و 45 گەشتیار بووە زیادی كردوە.

ڕێژەی گەشتیارانی عێراقی 2.26%ی ئەو گەشتیارانەی جیهان پێكدەهێنن كە لە ماوەی حەوت مانگی ئەمساڵدا هاتونەتە توركیا.

لە ماوەی حەوت مانگی ئەمساڵدا عێراق لە پێشەنگی وڵاتانی عەرەبی بووە لە ژمارەی گەشتیاران بۆ توركیا، دواتر سعودیە بە پلەی دووەم دێت بە 512 هەزار گەشتیار، كوەیت بە پلەی سێیەم دێت بە 229 هەزار و 503 گەشتیار، دواتر ئوردن پلەی چوارەمی بەدەستهێناوە بە 226 هەزار و 23 گەشتیار، پاشان مەغریب بە پلەی پێنجەم بە 141 هەزار و 459 گەشتیار، جەزائیر لە پلەی شەشەمدایە بە 140 هەزار و 668 گەشتیار، لوبنان پلەی حەوتەمی هەیە بە 130 هەزار و 665 گەشتیار.

وەزارەتی ڕۆشنبیری و گەشتوگوزاری توركیا باسی لەوەشكردوە، عێراق بە ژمارەی سەردانكەرانی توركیا لە پلەی هەشتەم وڵاتی جیهاندایە، بەجۆرێك لە دوای هەریەك لە وڵاتانی ڕوسیا، ئەڵمانیا، بولگاریا، جۆرجیا، ئێران، هۆڵندا و پۆڵەنداوە دێت لەڕوی جیهانیەوە.

En az 10 karakter gerekli