کۆبوونەوەی لووتکەی پارتی و یەکێتی دەستیپێکرد
  • TEBA KURDİ
  • عێراق
  • کۆبوونەوەی لووتکەی پارتی و یەکێتی دەستیپێکرد

کۆبوونەوەی لووتکەی پارتی و یەکێتی دەستیپێکرد

تشرینی دووه‌م 7, 2023 12:30
کۆبوونەوەی لووتکەی پارتی و یەکێتی دەستیپێکرد
0

لایک

کەمێک پێش ئێستا کۆبوونەوەی پارتی دیموکراتی کوردستان و یەکێتی نیشتمانی کوردستان لەسەر ئاستی باڵا لە پیرمام دەستیپێکرد، لە کۆبوونەوەکەدا چەند پرسێکی ناوخۆیی و ناوچەکە تاوتوێ دەکرێت.

شاندی پارتی دیموکراتی کوردستان پێکهاتووە لە نێچیرڤان بارزانی و مەسرور بارزانی جێگرانی سەرۆک بارزانی، فازڵ میرانی، هۆشیار زێباری، ئازاد بەرواری، مەحموود محەممەد، پشتیوان سادق و جەعفەر ئیمینیکی. هەروەها شاندی یەکێتی لە بافڵ تاڵەبانی، قوباد تاڵەبانی، عیماد ئەحمەد، دەرباز کۆسرەت رەسوڵ، سەعدی ئەحمەد پیرە، رەفعەت عەبدوڵڵا، شاڵاو عەلی عەسکەری، خەسرەو گوڵ محەممەد پێکدێت.

بەگوێرەی زانیارییەکان، لە کۆبوونەوەکەدا پارتی و یەکێتی، تاوتوێی پرسی هەڵبژاردنی خولی شەشەمی پەرلەمانی کوردستان-عێراق، هەڵبژاردنی ئەنجومەنی پارێزگاکان، پەیوەندییەکانی نێوانیان و پەیوەندییەکانی هەرێمی کوردستان لەگەڵ بەغدا دەکەن.

هەر لە کۆبوونەوەی ئەمڕۆدا پارتی و یەکێتی گفتوگۆ لەبارەی پرسە ئەمنییەکانی عێراق و ناوچەکە دەکەن، هاوکات پشتیوانیکردن لە هەنگاوەکانی حکومەتی هەرێمی کوردستان بۆ لە گفتوگۆکانی لەگەڵ بەغدا بۆ چارەسەرکردنی کێشە هەڵواسراوەکان و نەهێشتنی ئاستەنگەکان.

En az 10 karakter gerekli