پلەکانی گەرما بەرزدەبنەوە

بەڕێوەبەرایەتیی کەشناسیی هەرێم رایگەیاند، ئەمڕۆ و سبەینێ بارانی پچڕ پچڕ بەردەوام دەبێت و پلەکانی گەرما بەرزبوونەوە بەخۆیانەوە دەبینن.

بەڕێوەبەرایەتیی کەشناسیی و بومەلەرزەزانیی هەرێم بڵاویکردەوە، ئەمڕۆ سێشەممە ئاسمان نیمچە هەور دەبێت و هەندێك کات دەگۆڕێت بۆ هەورى تەواو لەگەڵ ئەگەرى بارینى نمە بارانى پچڕپچڕ وکەمێک هەورە تریشقە لەکاتەکانى دواى نیوەڕۆ لە ناوچەى جیاجیا .

ئاشکراشیکرد، سبەینێ چوارشەممە ئاسمان نیمچە هەور بۆ هەورى تەواو دەبێت لەگەڵ ئەگەرى بارینى نمە بارانى پچڕپچڕ وکەمێک هەورە تریشقە لەکاتەکانى دواى نیوەڕۆ، پلەکانی گەرما بەرزبوونەوە بەخۆیانەوە دەبینن.