ئەمڕۆ شاندێکی باڵای تورکیا سەردانی بەغدا دەکەن
  • TEBA KURDİ
  • عێراق
  • ئەمڕۆ شاندێکی باڵای تورکیا سەردانی بەغدا دەکەن

ئەمڕۆ شاندێکی باڵای تورکیا سەردانی بەغدا دەکەن

ئازار 14, 2024 12:25
ئەمڕۆ شاندێکی باڵای تورکیا سەردانی بەغدا دەکەن
0

لایک

ئەمڕۆ پێنجشەممە، وەزیری دەرەوەی تورکیا هاکان فیدان بە یاوەری وەزیری بەرگریی یاشار گولەر و سەرۆکی دەزگای هەواڵگریی نیشتمانی (میت) ئیبراهیم کاڵن، سەردانی بەغدا دەکەن.

سەرچاوەیەک لە ئەنجوومەنی وەزیرانی عێڕاق بە میدیاکانی راگەیاند: ئەمڕۆ پێنجشەممە، 14-3-2024، وەزیری دەرەوەی تورکیا و وەزیری بەرگری و سەرۆکی دەزگای هەواڵگریی نیشتمانی (میت) سەردانی بەغدا دەکەن و لە لایەن هاوتاکانیانەوە پێشوازیان لێدەکرێت، دواتر لەگەڵ سەرۆکوەزیرانی عێراق و سەرۆککۆمار و وەزیری نەوتیش کۆدەبنەوە.

ئەو سەرچاوە ئاماژەی بەوەشکرد، شاندە باڵاکەی تورکیا لە کۆبوونەوەکانیان لەگەڵ بەرپرسانی حکومەتی عێڕاق باس لە سێ ئامانجی سەرەکی سەردانەکەیان دەکەن کە پرسی دەستپێکردنەوەی نەوتی هەرێم لە رێگای بەندەری جەیهان و تۆکمەکردنی سنورەکانی عێراق و تورکیا بۆ رێگری کردن لە جموجۆڵەکانی پەکەکە و هەروەها ئامادەکاری بۆ سەردانی کردنی سەرۆککۆماری تورکیا بۆ هەولێر و بەغدا له داهاتویەکی نزیکدا .

En az 10 karakter gerekli