نوێترین زانیاری لەبارەی پرسی مووچەی هەرێم لە بودجەی ئەمساڵدا
ئه‌ندامێكی لیژنه‌ی دارایی له‌ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق رایده‌گه‌یه‌نێت، هێشتا بابه‌ته ناڕونهكان سه‌باره‌ت به بودجه‌ی ساڵی 2024 و گۆڕانكاری له بودجه یه‌كلانه‌كراونه‌ته‌وه، له‌باره‌ی كێشه‌ی مووچه‌ی فه‌رمانبه‌رانی هه‌رێمیشه‌وه ده‌ڵێت، "ئه‌مساڵ گرفتی موچه‌ی موچهخۆرای هه‌رێم چاره‌سه‌ر ده‌كرێت".
جه‌مال كۆچه‌ر ئه‌ندامی لیژنه‌ی دارایی له په‌رله‌مانی عێراق له لێدوانێكدا به رۆژنامه‌ی "الصباح"ی راگه‌یاندووه، بڕیاره حكومه‌ت بودجه‌ی ئه‌مساڵ به هه‌موو بڕگه داراییهكانیهوه ره‌وانه‌ی په‌رله‌مان بكات، چونكه ئه‌گه‌ری گۆڕانكاری هه‌یه، به‌و پێیه‌ی به‌شێكیان ئه‌و بڕه پارانه له‌خۆده‌گرن كه بۆ ئه‌و پڕۆژانه ته‌رخانكراون، له‌كاتێكدا پرۆژه‌كان به ته‌واوی جێبه‌جێكراون، یان جێبه‌جێكردنی به‌شێك له پرۆژه‌كان ته‌واونه‌كراون، ئامانجیش له‌و كاره لێكۆڵینه‌وه و گۆڕانكارییه له بڕی ته‌رخانكراوی بودجه‌ی پرۆژه‌كان.
ئاماژه‌ی به‌وه‌شكرد، "هێشتا نازانین بودجه‌ی ساڵی 2024 چی له‌خۆده‌گرێت، هه‌رچه‌نده بودجه‌ی كاركردن به شێوه‌یه‌كی به‌رچاو له بودجه‌ی ساڵی ڕابردوو زیادی كردووه".
ده‌شڵێت، "بڕیاره خشته‌ی بودجه‌ی 2024-2025 بگۆڕدرێت كاتێك ره‌وانه‌ی په‌رله‌مان ده‌كرێت، هه‌روه‌ها خشته‌ی مووچه‌ش گۆڕانكاری تێدا ئه‌نجامبدرێت، چونكه كه‌سانێك هه‌ن خانه‌نشین ده‌بن و پله‌به‌رزكردنه‌وه‌ی پله و پاداشتیش هه‌یه".
ئه‌و ئه‌ندامه‌ی لیژنه‌ی دارایی دوپاتیكرده‌وه، "ئێمه پێشبینی و چاوه‌ڕوانییه‌كانی حكومه‌ت نازانین بۆ نرخی نه‌وت كه بودجه‌كه له‌سه‌ری بنیات ده‌نرێت، هه‌روه‌ها زیادكردنی ده‌رماڵه له بودجه‌دا په‌یوه‌سته به هه‌ڵسه‌نگاندنی حكومه‌ت بۆ سه‌رچاوه‌كان و دۆخی ئابووری"
له‌باره‌ی كێشه‌ی مووچه‌خۆرانی هه‌رێم، جه‌مال كۆچه‌ر ئاشكرایكردوه، پرسی موچه‌ی هه‌رێم له‌م بودجه‌یه‌دا یه‌كلایی ده‌كرێته‌وه، له‌نێو ئه‌و بڕگانهدایه كه پاره‌یان بۆ ته‌رخان نه‌كراوه، به‌ڵكو ده‌قیان تێدایه و به‌وه‌ش گۆڕانكاریی تێدا ده‌كرێت و كێشه‌ی مووچه‌خۆران له‌مساڵدا چاره‌سه‌ر ده‌كرێت.