کۆبوونەوەی وەزیرانی بەرگریی تورکیا و عێراق لە ئەنقەرە
  • TEBA KURDİ
  • رۆژەڤ
  • کۆبوونەوەی وەزیرانی بەرگریی تورکیا و عێراق لە ئەنقەرە

کۆبوونەوەی وەزیرانی بەرگریی تورکیا و عێراق لە ئەنقەرە

تشرینی یه‌كه‌م 6, 2023 12:24
کۆبوونەوەی وەزیرانی بەرگریی تورکیا و عێراق لە ئەنقەرە
0

لایک

لە کۆبوونەوەی نێوان وەزیری بەرگریی تورکیا، یاشار گولەر و وەزیری بەرگریی عێراق، سابت محەمەد عەباسیدا، تاوتوێی بابەتەکانی ھاریکاریی دووقۆڵی لە بوارەکانی پیشەسازی سەربازیی و بەرگریی دووقۆڵی و ھەرێمیی کرا.

بەپێی ڕاگەیەندراوێکی وەزارەتەکە، وەزیری بەرگریی تورکیا گولەر، لە ڕێوڕەسمێکی سەربازییدا پێشوازی لە وەزیری بەرگریی عێراق عەباسی کرد کە لەسەر بانگھێشتی فەڕمی خۆی سەردانی ئەنقەرەی کردووە.

لەو ڕێوڕەسمەدا کە مارشی نیشتمانیی ھەردوو وڵات لەلایەن تیمی پێشوازی سەربازییەوە لێدرا، عەباسی سڵاوی لە پاسەوانی شەرەف کرد و ھەردوو وەزیر لە پاش ڕێوڕەسمەکە سەرەتا بەیەکەوە کۆبوونەوە پاشانیش سەرۆکایەتی کۆبوونەوەی نێوان شاندەکانیان کرد.

لەو کۆبوونەوەیەدا کە تاوتوێی بابەتەکانی ھاریکاریی دووقۆڵی لە بوارەکانی پیشەسازی سەربازیی و بەرگریی دووقۆڵی و ھەرێمیی کرا، گولەر جەختی لەسەر ئەوە کردەوە تورکیا و عێراق کە پەیوەندییەکی مێژوویی و کۆمەڵایەتی بەھێزیان ھەیە، دوو وڵاتی برا و دراوسێن کە لە یەک جوگرافیادا دەژین و، باسی لە گرنگیی پێشخستنی ھاریکایی نێوانیانی کردەوە بە گرتنەبەری ھەنگاوی ھاوبەش، بەتایبەتی لە بواری بەرەنگاربوونەوەی تیرۆر و پاراستنی ئاسایشی سنوور.

ھاوکات گولەر خۆشحاڵی خۆی دەربڕی بە پێشوازیکردنی عەباسی لە تورکیا و ئاماژەی بەوە کرد کە لە ڕێگەی وەزیری میوانەوە سەرەخۆشی خۆی بە گەلی عێراق گەیاندووە بۆ قوربانیانی ئاگرەکەی مووسڵ.

En az 10 karakter gerekli