سوودانی لەگەڵ لایەنە براوەکانی ھەڵبژاردنی ئەنجومەنی پارێزگای کەرکووک کۆدەبێتەوە
  • TEBA KURDİ
  • عێراق
  • سوودانی لەگەڵ لایەنە براوەکانی ھەڵبژاردنی ئەنجومەنی پارێزگای کەرکووک کۆدەبێتەوە

سوودانی لەگەڵ لایەنە براوەکانی ھەڵبژاردنی ئەنجومەنی پارێزگای کەرکووک کۆدەبێتەوە

ئازار 2, 2024 12:18
سوودانی لەگەڵ لایەنە براوەکانی ھەڵبژاردنی ئەنجومەنی پارێزگای کەرکووک کۆدەبێتەوە
0

لایک

ئەمڕۆ ئەو وادەیە کۆتاییهات کە لەلایەن سەرۆک وەزیرانى عێراقەوە دیاریکرابو بۆ مانەوەى کەرکووک بێ پۆستى پارێزگار، بڕیارە سبەینێش بۆ هەمان مەبەست کۆبوونەوەیەکى دیکە بەڕێوەبچێت.


10 رۆژ لەمەوبەر کۆبوونەوەى لایەن و پێکهاتەکانى کەرکووک لەگەڵ محەمەد شیاع سوودانى سەرۆکوەزیرانى عێراق بەڕێوەچوو، لەو کۆبوونەوەیەدا هاوپەیمانى ئیدارەدانى کەرکووک پێکهێنرا کە بەشێوەیەکى راستەوخۆ لەلایەن خودى سودانییەوە چاودێرى دەکرێت.

شایەنی باسە کە لەو کۆبوونەوەیەدا سوودانى وادەیەکى بۆ لایەن و پێکهاتەکان دیاریکردبوو کە پلان و نەخشەڕێگاى ئیدارەدانى کەرکووک بەپێى روئیاى خۆیان دیاریبکەن و ئەمڕۆش ئەو وادەیە کۆتاییهات.

هاوکات بڕیارە سبەی لە بەغداد جارێکى دیکە کۆبوونەوەى سوودانى لەگەڵ لایەن و پێکهاتەکانى کەرکووک بەڕێوەبچێت و تێیدا چاوەڕێ دەکرێت لایەنەکان بەشێوەیەکى فەرمیی بەرنامەى خۆیان بۆ ئیدارەدانى شارەکە پێشکەش بکەن و گفتوگۆ و تاوتوێی بکەن.

ئەوەش لەکاتێکدایە، ماوەى زیاتر لە چوار مانگە هەڵبژاردنى ئەنجومەنى پارێزگاکانى عێراق بەڕێوەچووە، بەشێکى زۆرى پارێزگاکان حکومەتە خۆجێییەکانیان پێکهێناوە، بەڵام لە شارى کەرکووک تا ئێستا لایەنەکان نەگەیشتونەتە رێککەوتن بۆ پێکهێنان و دابەشکردنى بەرپرسیارێتییەکانى پارێزگاکە و سەرۆکوەزیرانى عێراقیش راستەوخۆ چاودێرى پرۆسەکە دەکات.

En az 10 karakter gerekli