مەسرور بارزانی و باڵیۆزی بەریتانیا: دەبێت هەڵبژاردن دوور لە ساختەکاری و پێشێلکاریی بەڕێوە بچێت
  • TEBA KURDİ
  • عێراق
  • مەسرور بارزانی و باڵیۆزی بەریتانیا: دەبێت هەڵبژاردن دوور لە ساختەکاری و پێشێلکاریی بەڕێوە بچێت

مەسرور بارزانی و باڵیۆزی بەریتانیا: دەبێت هەڵبژاردن دوور لە ساختەکاری و پێشێلکاریی بەڕێوە بچێت

ئه‌یلول 17, 2024 12:13
مەسرور بارزانی و باڵیۆزی بەریتانیا: دەبێت هەڵبژاردن دوور لە ساختەکاری و پێشێلکاریی بەڕێوە بچێت
0

لایک


ئەمڕۆ سێشەمممە 9/17، مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان، پێشوازی لە ستیڤن هیگن باڵیۆزی بەریتانیا لە عێراق کرد.


لە کۆبوونەوەکەدا کە ئاندرۆ بیزلی، کونسولی گشتیی بەریتانیا لە هەرێم ئامادەی بوو، بیرو ڕا لەبارەی ئامادەکارییەکانی هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان ئاڵوگۆڕ کرا.


هەردوولا هاوڕا بوون لە سەر گرنگیی بەڕێوەچوونی هەڵبژاردن لە کەشێکی ئارام و دادپەروەرانە و دوور لە ساختەکاری و پێشێلکاری.


هەوڵەکانی چارەسەرکردنی کێشەکانی نێوان هەرێمی کوردستان و حکومەتی فیدراڵ و دابینکردنی ماف و شایستە داراییەکانی هەرێم و بەردەوامبوونی پشتیوانیکردنی پێشمەرگە، تەوەرێکی دیکەی گفتوگۆکان بوو.

En az 10 karakter gerekli