ئەنجامی تاقیکردنەوەکانی توانستی زانستیی خوێندنی باڵا رادەگەیەندرێت
  • TEBA KURDİ
  • عێراق
  • ئەنجامی تاقیکردنەوەکانی توانستی زانستیی خوێندنی باڵا رادەگەیەندرێت

ئەنجامی تاقیکردنەوەکانی توانستی زانستیی خوێندنی باڵا رادەگەیەندرێت

ته‌مموز 4, 2023 13:41
ئەنجامی تاقیکردنەوەکانی توانستی زانستیی خوێندنی باڵا رادەگەیەندرێت
0

لایک

دوانیوەڕۆی ئەمڕۆ وەزیری خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی لە کۆنگرەیەکی رۆژنامەوانیدا ئەنجامی تاقیکردنەوەکانی توانستی زانستی دبلۆمی باڵا، ماستەر و دکتۆرا رادەگەیەنێت.  

ئەمڕۆ سێشەممە 4ـی تەمموزی 2023، سەرچاویەک لە وەزارەتی خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی بە میدیاکانی راگەیاند، وردبینیکردن بۆ ئەنجامی تاقیکردنەوەکانی خوێندنی باڵا (دبلۆمی باڵا، ماستەر و دکتۆرا) لە قۆناخی کۆتاییدایە

ئامەژی بەوەشکرد، پێشبینی دەکرێت، دوای کۆتایی دەوامی ئەمڕۆ لە کۆنگرەیەکی رۆژنامەوانیدا، ئارام محەممەد قادر، وەزیری خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی ئەنجامی تاقیکردنەوەکان رابگەیەنێت.

رۆژی 12ـی حوزەیران تاقیکردنەوەی توانستی زانستیی خوێندنی باڵا بۆ دیپلۆمی باڵا، ماستەر و دکتۆرا بەڕێوەچوو کە 15 هەزار و 728 کەس داواکارییان پێشکێشکردبوو و تاقیکردنەوەکەیان کرد؛ 11 هەزار و 382یان بۆ ماستەر و دوو هەزار و 692یان بۆ دکتۆرا، 177یان بۆ دیپلۆمى باڵاى دوو ساڵەى پزیشکى و هەزار و 477یان بۆ دیپلۆمى باڵاى یەک ساڵەى ئەکادیمى بەشدارى تاقیکردنەوەکانیان کرد، لەکاتێکدا وەزارەتی خوێندنی باڵا نزیکەی حەوت هەزار کورسی راگەیاندبوو.

En az 10 karakter gerekli