وەزارەتی دەرەوەی عێراق ڕایگەیاند، باڵەخانەی کونسوڵخانەکەی عێراق لە ئیستەنبوڵ له‌لایه‌ن كه‌سانی نه‌ناسراوه‌وه ده‌ستڕێژی گولـلەی لێكراوه و له‌گه‌ڵ هێزه ئه‌منییه‌كانی توركیا هه‌ماهه‌نگی ده‌كه‌ن بۆ ئاشكراكردنی تۆمه‌تباران.
وەزارەتی دەرەوەی عێراق لە بەیاننامەیەکدا ڕایگەیاندووە، “شه‌وی ڕابردوو باڵەخانەی کونسوڵخانەی عێراق لە ئیستەنبوڵ لەلایەن کەسانی نەناسراوەوە کە ماتۆڕسکیلێکیان پێبوه ده‌ستڕێژی گولـلەی لێكراوه و به چه‌كی کڵاشینکۆف هه‌شت گولـلە ئاڕاسته‌ی باڵه‌خانه‌كه كراوه”.
ئاماژەی بەوەشکردووه، “ڕاستەوخۆ دوای رووداوەکە، کونسوڵی گشتی عێراق و نوێنەرانی کونسوڵخانەکە چونەتە شوێنەکە بۆ ئەوەی وردەکاری رووداوەکە بزانن، دەسەڵاتی ئەمنی تورکیاش شەقامی دەورووبەری کونسوڵخانەکەی داخستووه و دەستیان بە ڕێکارەکانی لێکۆڵینەوە و کۆکردنەوەی بەڵگە کردووه، بە ئامادەبوونی نوێنەرانی نوێنەرایەتی دیپلۆماسی عێراق”.
وەزارەتی دەرەوەی عێراق ده‌ڵێت، “بەدواداچوونی بەردەوام لەگەڵ دەسەڵاتدارانی تورکیا ده‌كه‌ن بۆ دڵنیابوون لە ئاشکرابوونی بارودۆخی رووداوەکە و لێپرسینەوە لە ئەنجامدەرانی”.هاوكات، وەڵامدانەوەی خێرای دەسەڵاتدارانی تورکیا و ئەو ڕێوشوێنە ئەمنییانەی کە گرتویانەتەبەر بەرزنرخاند.