سوودانی سەردانی ئەمریكا دەكات

سەرۆکوەزیرانی عێراق، بەسەرۆکایەتیی شاندێکی فەرمیی حکومەتەکەی، سەردانی نیویۆرکی ئەمریکا دەکات بەمەبەستی بەشداریکردن لە کۆبوونەوەکانی کۆمەڵەی گشتیی نەتەوەیەکگرتووەکان و چەندین دیدار لەگەڵ سەرۆک و سەرکردەکانی جیهان ئەنجامدەدات.

بەگوێرەى راگەیەندراوێکی نووسینگەکەی، محەمەد شیاع سوودانی، ئەمڕۆ شەممە بەسەرۆکایەتیی شاندێکی فەرمی بەرەو نیویۆرک بەڕێدەکەوێت.

ئاماژەبەوەشکراوە، سوودانی لە سەردانەکەیدا بۆ نیویۆرک، دیدار و کۆبوونەوەی لەگەڵ سەرۆک و سەکردەکانی جیهان و ئەمینداری گشتیی نەتەوەیەکگرتووەکان و سەرۆکی رێکخراو و دەستە نێودەوڵەتییەکاندا دەبێت.

بەگوێرەى راگەیەندراوەکە، سودانی لە کۆبوونەوەی ساڵانەی کۆمەڵەی گشتیی نەتەوەیەکگرتووەکاندا گوتارێک پێشکەشدەکات.

79یەمین کۆبوونەوەی کۆمەڵەی گشتیی نەتەوەیەکگرتووەکان، بڕیارە رۆژی 24ـی ئەیلول دەستپێبکات و تاوەکو 28ی ئەیلول بەردەوامدەبێت.