ئەنجوومەنى وەزیران: لیستى راستکراوەى مووچە رەوانەى بەغداد دەکرێت
  • TEBA KURDİ
  • رۆژەڤ
  • ئەنجوومەنى وەزیران: لیستى راستکراوەى مووچە رەوانەى بەغداد دەکرێت

ئەنجوومەنى وەزیران: لیستى راستکراوەى مووچە رەوانەى بەغداد دەکرێت

ئه‌یلول 11, 2024 20:53
ئەنجوومەنى وەزیران: لیستى راستکراوەى مووچە رەوانەى بەغداد دەکرێت
0

لایک

ئەنجوومەنى وەزیرانى هەرێمى کوردستان-عێراق، بڕیاریدا هەفتەى داهاتوو لیستى راستکراوەى مووچە رەوانەى بەغداد بکات و داواى ناردنى تەواوکارى مووچە راگیراوەکان و مووچەى مانگى نۆش دەکات.

ئەنجوومەنی وەزیرانى هەرێمى کوردستان-عێراق لە کۆبوونەوەى ئەمڕۆیدا، پێشوازی لە بڕیار و راسپاردە پەسەندکراوەکانی هەردوو ئەنجوومەنى ئابوورى حکومەتى فیدڕاڵ و هەرێم کرد و جەختی لەوەکردووەتەوە وەزارەتە پەیوەندیدارەکان پابەندییەکان لەسەر تەواوکردنی رێکارەکانی هێنانەکایەی ژمارەی وەزیفی بۆ ئەو مووچەخۆرانەی تاوەکو ئێستا تۆمارنەکراون جێبەجێ بکەن و تێبینی و سەرنجەکانی دیکەش لەبەرچاوبگرن، بەجۆرێک لە نزیکترین دەرفەت لە هەفتەی داهاتوودا، لیستی نوێی راستکراوەی مووچەی مووچەخۆرانی هەرێمی کوردستان و ژمارەی وەزیفیان رەوانەی وەزارەتی دارایی فیدڕاڵ بکرێت.

ئەنجوومەنى وەزیران داوایکردووە لەبەرامبەردا حکومەتی فیدڕاڵ تەواوکاریی مووچەی مانگەکانی پێشوو بنێرێت کە خەرجکردنی راگیرابوو، بۆ ئەوەی مووچەی مانگی 8 دابەشبکرێت و ئامادەکاریی پێویستیش بکرێت بۆ مووچەی مانگی 9 هاوتای مووچەی ناوچەکانی دیکەی عێراق.

ئەنجوومەنی وەزیران، وەزیرە پەیوەندیدارەکانی راسپارد بۆ بەردەوامبوونی کارکردنی لیژنە هاوبەشەکانی نێوان وەزارەت و کەرتە پەیوەندیدارەکان لە هەردوو حکومەت بۆ تەواوکردنی ئەو ئەرکانەی پێیانسپێردراوە لەپێناو گەیشتن بە لێکتێگەیشتنی هاوبەش.

هەر لە کۆبوونەوەکەدا، ئەنجوومەنی ئابووری راسپێردراوە بۆ پەسەندکردنی راسپاردەکانی کۆبوونەوەی هاوبەشیان لەگەڵ ئەنجوومەنی وەزاریی ئابووریى فیدڕاڵ و ئامادەکاریی بۆ ئەنجامدانی کۆبوونەوەیەکی هاوبەش لە شاری بەغداد.

لە رۆژانى 8 و 9ـى ئەیلوول، ئەنجوومەنى وەزاریی ئابووریى عێراق و ئەنجوومەنى ئابووریى هەرێم لە هەولێر کۆبوونەوەو بریاردرا ناردنى مووچە تاوەکو سەرى ساڵ بەردەوام بێت، بەمەرجێک هەرێمى کوردستان-عێراق پابەندییەکانى خۆى جێبەجێ بکات لەوانە بەبانکیکردنى مووچە، تەواوکردنى بایۆمەتری، لابردنى ناوى دووبارە و چارەسەرى گرفتى مووچەى ناوچەدابرێنراوەکان

En az 10 karakter gerekli