نرخی نەوت بەهاکەی لەدەستدا و بۆ خوار 85 دۆلار دابەزی

هەر ئۆنسەیەک زێڕ بە 2025 دۆلار مامەڵەی پێوەدەکرێت

بەرەبەیانیی ئەمڕۆ پێنجشەممە06-04-2023، بازاڕی وزە بە دابەزینی بەهای نەوت کرایەوە و نرخی بەرمیلێک نەوتی برێنت بۆ خوارووی 85 دۆلار دابەزی.

ئەمڕۆ هەر بەرمیلێک نەوتی برێنت بەبڕی 83 سەنت دابەزی و بە 84 دۆلار و 15 سەنت مامەڵەی پێوەکرا. هەروەها هەر بەرمیلێک نەوتی رۆژئاوای تێکساس 80 سەنت دابەزی و بە 79 دۆلار و 81 سەنت مامەڵەی پێوەکرا.

هاوکات، هەر ئۆنسەیەک زێڕ بە 2025 دۆلار مامەڵەی پێوەدەکرێت.