12 رۆژە ئاگرەکەی فەڕەنسا بەردەوامە

12 رۆژە ئاگرەکەی فەڕەنسا بەردەوامە

كانونی دووه‌م 31, 2023 20:43
12 رۆژە ئاگرەکەی فەڕەنسا بەردەوامە
0

لایک

رادیۆ فرانس بلو رایگەیاند،  ئەو ئاگرەی کە لە 12ـی تەمووزەوە لە ناوچەی ژیرۆند لە باشووری رۆژئاوای فەڕەنسا دەستیپێکردووە هێشتا بەردەوامە.

لە هەواڵێکیدا رادیۆی فرانس بلو ئاماژەی بەوەداوە کە تەشەنەسەندنی ئاگرەکەی ناوچەی لا تاست دو بوک کە پێش 12 رۆژ دەستی پێکردووە راوەستێنراوە بەڵام تا ئێستا کۆنترۆڵ نەکراوە.

شایەنیباسە ئاماژە بەوەشدراوە کە تیمەکانی ئاگرکوژێنەوە لە هەوڵێکی چڕدان بۆ کوژاندنەوەی ئاگرەکەی ناوچەی لاندیراس.

سەرەڕای ئەوە تەواوی ئەو کەسانەی کە بەهۆی ئاگرەکەی ناوچەی لا تاست دو بوک و بەشێکی ئەوانەی بەهۆی ئاگرەکەی لاندیراس ماڵەکانیان جێهێشتبوو توانیویانە بگەڕێنەوە رێوشوێنی خۆیان.


ئەو دوو ئاگرەی کە بووەتە هۆکاری ئەوەی 36 هەزار و 750 کەس ماڵەکانیان چۆڵبکەن، لە ماوەی 12 رۆژدا زیاتر لە 21  هێکتار زەوی کردووەتە خۆڵەمێش.