هەورە تریشقە و خۆڵبارین ئەم ناوچانەی هەرێم دەگرێتەوە

کەشناسی پێشبینی نمە باران، خۆڵبارین و هەورە تریشقە دەکات لە ناوچە جیاجیاکانی هەرێم.

بەشی پێشبینی لە وەزارەتی گواستنەوە و گەیاندنی هەرێم رایگەیاند: ئەمڕۆ چوارشەممە، ئاسمانی کوردستان هەورى تەواو دەبێت لەگەل ئەگەرى نمە باران لەناوچەى جیا جیا و بوونى تۆز و خۆڵێکى سووک.

روونیشیکردەوە کە بەهۆى زیاد بوونى خێرایی با لە بەشێک لە سنوورى پارێزگاى سلێمانی و ئیدارەیی گەرمیان ئەگەرى تۆز و خۆڵەکە زیاتر دەبێت .

سەبارەی بە سبەینێ پێنجشەممەش رایگەیاند: ئاسمان هەورى تەواو دەبێت لەگەڵ بارینی نمە بارانێکى کەم لە هەندێ ناوچەى جیا جیا هەندێک جار هەورە تریشقەى لەگەڵدا دەبێت بە تایبەتی لە سنورى پارێزگاى دهۆک.

بەرزترین پلەکانی گەرمای پێشبینیکراو بە پلەی سیلیزی :
هەولێر : 36 پلەى سیلیزى
سلێمانی : 32 پلەى سیلیزى
دهۆک : 32 پلەى سیلیزى
هەڵەبجە : 34 پلەى سیلیزى
حاجی ئۆمەران : 21 پلەى سیلیزى
زاخۆ : 32 پلەى سیلیزى
سۆران : 29 پلەى سیلیزى
گەرمیان : 42 پلەى سیلیزى