ئەمڕۆ مووچەی چەند شوێنێكی دیكە دابەش دەكرێت
  • TEBA KURDİ
  • عێراق
  • ئەمڕۆ مووچەی چەند شوێنێكی دیكە دابەش دەكرێت

ئەمڕۆ مووچەی چەند شوێنێكی دیكە دابەش دەكرێت

حوزه‌یران 24, 2023 11:10
ئەمڕۆ مووچەی چەند شوێنێكی دیكە دابەش دەكرێت
0

لایک

وەزارەتی دارایی بڵاویكردەوە كە ڕۆژی شەممە 24-6-2023 دابەشكردنی مووچە بەردەوام دەبێت و تا پێش جەژن مووچەی سەرجەم فەرمانبەران و مووچەخۆران دابەش دەكرێت.


بەگوێرەی ئەو خشتەیەی  كە دوێنێ لەلایەن وەزارەتی دارایی و ئابووری حكومەتی هەرێمی كوردستانەوە  بڵاوكرایەوە، ئەمڕۆ شەممە مووچەی ئەنجوومەنی ئاسایش و دەزگای ئاسایش، هێزی زێرەڤانی و فەرماندەیی بەرگری و فریاكەوتن ، كەسوكاری شەهید و ئەنفالكراوان،زیندانە سیاسییەكان،وەزارەتی كاروباری شەهیدان و ئەنفالكراوان، دابەش دەكرێت.

شایەنی باسە، ڕۆژی یەکشەممە تا سێشەممە مووچەی سەرجەم وەزارەت و دامودەزگاکان دابەشدەکرێت.

En az 10 karakter gerekli