دادگای فیدراڵی لەبارەی سكاڵایەكی دژ بە رەوانەكردنی پارە بۆ هەرێم كۆدەبێتەوە
  • TEBA KURDİ
  • عێراق
  • دادگای فیدراڵی لەبارەی سكاڵایەكی دژ بە رەوانەكردنی پارە بۆ هەرێم كۆدەبێتەوە

دادگای فیدراڵی لەبارەی سكاڵایەكی دژ بە رەوانەكردنی پارە بۆ هەرێم كۆدەبێتەوە

كانونی دووه‌م 8, 2024 11:51
دادگای فیدراڵی لەبارەی سكاڵایەكی دژ بە رەوانەكردنی پارە بۆ هەرێم كۆدەبێتەوە
0

لایک

دادگای فیدراڵی عیراق لەبارەی سكاڵایەكی دژ بە رەوانەكردنی 700 ملیار دینار قەرزەكەی بەغداد بۆ هەرێمی كوردستان كۆدەبێتەوە.

بڕیارە ئەمڕۆ دووشەممە، دادگای فیدراڵی یەكەم دانیشتنی ساڵی نوێی خۆێ بەسكاڵایەكی دژ بەهەرێمی كوردستان دەستپێ بكات، كە تیایدا داواكراوە دادگای فیدراڵی  ناردنی پارە بە قەرز بۆ حكومەتی هەرێمی كوردستان بە نادەستووری بزانێت.

سكاڵاكە لەلایەن پەرلەمانتار مستەفا سەنەد، ئەندامی لیژنەی دارایی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عیراقەوە لە دژی محەممەد شیاع سوودانی، سەرۆكوەزیرانی عێراق تۆمار كراوە و تێیدا داوای كردووە دادگاكە بڕیارێكی حكومەتی بەغدا بە نادروست بزانێت، كە بڕیاری ناردنی دوو تریلیۆن و 100 ملیۆن دیناری بۆ مووچەی فەرمانبەرانی هەرێمی كوردستان ناردووە، سكاڵاكە لە رۆژی 04-12-2023 دواخرابوو بۆ 08-01-2024.

رۆژی 17ی ئەیلوولی 2023 ئەنجوومەنی وەزیرانی عیراق بڕیاریدا دوو تریلیۆن و 100 ملیار دینار بە قەرز بداتە هەرێمی كوردستان بۆ مووچەی فەرمانبەران و بە سێ گوژمەی 700 ملیار دیناری ئەو پارەیەی نارد، كە بڕیارە لە پشكی هەرێمی كوردستان لە بودجەی 2024 یەكلایی بكرێتەوە.

En az 10 karakter gerekli