هەولێر.. رێگەیەکی سەرەکی دادەخرێت

ڕێگەی سەرەکی شەقڵاوە بۆ هەریر بەهۆی قیڕتاوکردنی دادەخرێت و شارەوانی شەقڵاوە داوا لە شوفێران دەکات کە تونێلی ماوەران بەکاربهێنن.

سەرۆکایەتیی شارەوانی شەقڵاوە ڕایگەیاند: ئەمشەو لە کاتژمێر 12:00ـی شەو تاوەکو نیوەڕۆی سبەی یەکشەممە ڕێگەی سەرەکیی شەقڵاوە - هەریر  لە شەقڵاوە تاوەکو گوندی میراوە نزیک تونێلی میراوە دادەخرێت.

لە ڕاگەیەنراوەکە شارەوانی شەقڵاوە هۆکاری داخستنی ڕێگەکەی ئاشکرا کردووە و دەڵێت: داخستنی ڕێگەی بەمەبەستی قیڕکردنەوەیەتی.

شارەوانی شەقڵاوە شوفێران ئاگادار دەکاتەوە کە لە جیاتی ئەو ڕێگەیە شوفێران دەتوانن تونێلی ماوەران بۆ هاتووچۆ بەکاربێنن.