نوێترین زانیاری لەبارەی ناردنی 700 ملیار دینارەكەوە ئاشکرا کرا
  • TEBA KURDİ
  • عێراق
  • نوێترین زانیاری لەبارەی ناردنی 700 ملیار دینارەكەوە ئاشکرا کرا

نوێترین زانیاری لەبارەی ناردنی 700 ملیار دینارەكەوە ئاشکرا کرا

كانونی یه‌كه‌م 10, 2023 11:48
نوێترین زانیاری لەبارەی ناردنی 700 ملیار دینارەكەوە ئاشکرا کرا
0

لایک

بەرپرسێكی حكومەتی هەرێم لە بەغداد رایدەگەیەنێت، سبەی یان دووسبەی بەشێك لە 700 ملیار دینارەكە رەوانەی هەرێم دەكرێت.

فارس عیسا، سەرۆکی نوێنەرایەتی حکومەتی ھەرێم لە بەغداد لە لێدوانێكدا بە میدیاکانی راگەیاند، وەک نوێنەرایەتی حکومەتی ھەرێم رۆژی ھەینی سەرجەم رێکارەکانیان سەبارەت بە ناردنی 700 ملیارەکە تەواوكردووە.

وتیشی، “بڕیارە رۆژی دووشەممە یاخود سێشەممە ئەو بڕە پارەیە بخرێتە سەر ھەژماری بانکیی ھەرێم”.

شایەنی باسە حكومەتی هەرێم چاوەڕوانی ناردنی ئەو پارەیە دەكات بۆ دەستكردن بە دابەشكردنی مووچەی مانگی ئەیلولی فەرمانبەران و مووچەخۆرانی هەرێم.ئەوەش لەكاتێكدایە تائێستا چارەنووسی مووچەی مانگەكانی تشرینی یەكەم، تشرینی دووەم و كانونی یەكەمی ئەمساڵی مووچەخۆران نادیارە.

En az 10 karakter gerekli