ئاماری پڕكردنەوەی فۆڕمی یەكەی نیشتەجێبوون ئاشكرادەكرێت

فەرمانگەی میدیا و زانیاریی حکومەتی هەرێمی کوردستان رایدەگەیەنێت، تاوەکو ئێستا 17 هەزار و 954 خێزان فۆرمی یەکەی نیشتەجێبوونی کەمدەرامەتەکانیان پڕکردووەتەوە.

ڕۆژی سێشەممە، 5ـى ئەیلوولی 2023، دانا عەبدولکەریم، وەزیری ئاوەدانکردنەوە و نیشتەجێکردن، لە ڕێورەسمێکدا پرۆسەی دابەشکردنی فۆرمی یەکەی نیشتەجێبوون و کاراکردنی فۆرمەکەی بە شێوەی ئۆنلاین، بۆ ھاووڵاتییانی کەمدەرامەت ڕاگەیاند. فەرمانگەی میدیا و زانیاری لە راگەیەندراوێکدا رایگەیاند، تاوەکو ئێستا 17 هەزار و 954 خێزان فۆرمەکەیان پڕکردووەتەوە.

فەرمانگەی میدیا و زانیاری ئەوەشی خستووەتەڕوو: پڕکردنەوەی فۆرمەکە تاوەکو ڕۆژی 01-12-2023 بەردەوام دەبێت و هەر خێزانێكیش بە ناردنی داواکاریەکەی لە ڕێی ئەژماری تایبەت بە خۆی، تا کۆتاییی سیستەمەکە، دەسەڵاتی پێداچوونەوەی زانیارییەکانی هەیە. هەر لە ڕێی ئەو ئەژمارەشەوە توانای وەرگرتنەوەی ئەنجامەکانی هەیە.

بۆ پڕکردنەوەی فۆڕمی یەکەکانی نیشتەجێبوون بۆ خێزانە کەمدەرامەتەکان، دەکرێت لەم لینکانەوە داواکارییەکانتان پێشکەش بکەن:

‏https://kamdaramet.com

‏https://residential.emocah.com