به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گشتی كه‌شناسی و بوومه‌له‌رزه‌زانی هه‌رێمی كوردستان رایگه‌یاند، كه‌شی ئه‌مڕۆ و سبه‌ینێی ناوچه جیاجیاكانی هه‌رێم ساماڵ ده‌بێت و له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا پله‌كانی گه‌رما به‌راورد به تۆماركراوه‌كانی دوێنێ نزم ده‌بنه‌وه، به‌جۆرێك به‌رزترین پله‌ی گه‌رما له ناوچه‌كانی گه‌رمیان 42 پله‌ی سیلیزی ده‌بێت.
به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گشتی كه‌شناسی و بومه‌له‌رزه‌زانی هه‌رێم له‌ڕاگه‌یه‌ندراوێكدا بڵاویكرده‌وه، ئه‌مڕۆ هه‌ینی ئاسمان ساماڵ ده‌بێت، پله‌كانی گه‌رما نزیك ده‌بنه‌وه له تۆماره‌كانی دوێنێ، خێرای با له سه‌رخۆ و مام ناوه‌ند له‌نێوان 10-20 كیلۆمه‌تر له‌كاتژمێرێكدا ده‌بێت.
ئاماژه‌ی به‌وه‌شكردووه، سبه‌ینێ به‌هه‌مانشێوه كه‌شی ئاسمان له ناوچه‌كانی هه‌رێم ساماڵ ده‌بێت، ئاراسته‌ی با به‌ئاڕاسته‌ی باكووری خۆر ئاوا ده‌بێت و مه‌ودای بینینیش له‌نێوان 9-10 كیلۆمه‌تر ده‌بێت.
به‌رزترین پله‌كانی گه‌رمای پێشبینیكراو به پله‌ی سیلیزی :
هه‌ولێر : 39 پله‌ی سیلیزی
سلێمانی : 38 پله‌ی سیلیزی
دهۆك : 39 پله‌ی سیلیزی
هه‌ڵه‌بجه : 40 پله‌ی سیلیزی
زاخۆ : 39 پله‌ی سیلیزی
سۆران : 37 پله‌ی سیلیزی
گه‌رمیان : 42 پله‌ی سیلیزی