کونسوڵخانەی ئەمەریکا لەهەرێم: هاووڵاتییان دەتوانن بە ئاسانی داوای ڤیزای وڵاتەکەمان بکەن
کونسوڵخانەی گشتیی ئەمەریکا لە هەرێم رایدەگەیەنێت؛ داواکاری بۆ وەرگرتنی ڤیزای ئەمەریکا پرۆسەیەکی زۆر ئاسانە. دەشڵێت: پێویست ناکات هاووڵاتییان پارەیەکی زۆر بە نوسینگەکان بدەن بۆ وەرگرتنی ڤیزاى ئەمەریکا.
کونسوڵخانەکە لەروونکردنەوەیەکدا دەڵێت: دەکرێ لە ڕێگەی پەڕەی فەرمی کونسوڵخانەکەوە لە تۆڕی کۆمەڵایەتی فەیسبووک، سەردانی ماڵپەڕی فەرمی باڵیۆزخانەی ئەمەریکا لە عێراق بکرێت و لە بەشی داواکردنی ڤیزا فۆڕمێک پڕبکەنەوە، کە ئەوەش پڕۆسەیەکی زۆر ئاسانە.
ئەوەشی خستوەتەڕوو، بڕی پارەی وەرگیراوی ڤیزای گەشتییاری ئەمریکا تەنها 185 دۆلارە و ئەو بڕەش لە هەموو وڵاتانی جیهان جێگیرە و هەمان بڕە.
دەشڵێت: داواکار دەبێت ئەو بڕە پارەیە بدات و لە ئەگەری هاتنەوە و نەهاتنەوەی ڤیزاکە پارەکەی بۆ ناگەڕێندرێتەوە.
کونسوڵخانەکە روونى کردووەتەوە کە ڤیزای گهشتییاری له ڕێی چاوپێكهوتنهوه دهبێت و كارمهندەکە بڕیار دهدات لهوهی كه داواکار شیاوی وهرگرتنە یان نا.
جەختیش دەکاتەوە، دەبێت داواکار بیسەلمێنێ مانهوهكهی له ئهمەریكا كاتی دهبێت.
ئەمەریکا یەکێکە لەو 10 وڵاتەى کە ساڵانە زۆرترین گەشتییار روى لێدەکات، بەڵام وەرگرتنى ڤیزاى ئەو وڵاتە بۆ هاووڵاتى هەندێ وڵات بەتایبەت عێراق، پڕۆسەیەکى قورسە و زۆربەى ئەوانەى داواکارى پێشکەش دەکەن بە نەخێر وەڵام دەدرێنەوە.