دوایین وادەی دەرھێنان و نوێکردنەوەی کارتی بایۆمەتریی دەنگدان کۆتایی دێت

ئەمڕۆ یەکشەممە 10ی ئازاری 2024 ئەو وادەیە کۆتایی دێت  کە کۆمیسیۆنی باڵای سەربەخۆی ھەڵبژاردنەکانی عێراق، بۆ دەرهێنان و نوێکردنەوەی کارتی بایۆمەتریی دەنگدان دیاریکردبوو.

لە ماوەکانی رابردوودا تاکو ئێستا سێ جار ئەو وادەیە درێژکراوەتەوە، کۆمسیۆنی باڵای هەڵبژاردنەکانی عێراق رایگەیاند، چیدیکە ئەو وادەیە درێژناکرێتەوە و ئەو دەنگدەرانەی تا ئێستا کارتی بایۆمەترییان نییە یان کارتەکەیان نوێ نییە و وێنەی لەسەر نییە ئەمڕۆ تاکو کاتژمێر سێی پاشنیوەڕۆ دەرفەتیان هەیە، بەپێچەوانەوە لە مافی دەنگدان بێبەشدەبن.

ئامارەکانی کۆمیسیۆنی باڵای هەڵبژاردنەکانی عێراق ئەوە نیشاندەدەن، تا پێنجی ئازار نزیکەی %74ی دەنگدەرانی ھەرێم کارتی بایۆمەترییان نوێکردووەتەوە.

رۆژی 10ی  حوزەیرانی 2024 بە رۆژی هەڵبژاردنی هەرێم دیاریکراوە.