رۆژێک پشوو راگەیەندرا

رۆژێک پشوو راگەیەندرا

ته‌مموز 29, 2023 23:50
رۆژێک پشوو راگەیەندرا
0

لایک

سەرۆك وەزیرانی عێراق بڕیاریدا، سبەینێ یەکشەممە، بەهۆی یادی عاشووراوە لەسەرجەم پارێزگاكانی ناوەڕاست و خواروی عێراق بكرێتە پشوی فەرمی.

ئەمینداریەتی گشتی ئەنجومەنی وەزیران لەڕاگەیەندراوێكدا بڵاویكردەوە، محەمەد شیاع سودانی، سەرۆكوەزیران رێنمایی راگرتنی دەوامی فەرمی بۆ سبەی یەکشەممە 30-7-2023 دەركرد، بەهۆی بەڕێوەچوونی یادی عاشوورا لە عێراق.

هاوکات لە راگەیەندراوەکەدا هاتووە،  سبەی کە هاوکاتە لەگەڵ دەیەمین ڕۆژی موحەڕەم، جگە لە دامودەزگا ئەمنی و خزمەتگوزارییەكان، لەسەرجەم دامودەزگا حکومییەکان پشووی فەرمی دەبێت.

En az 10 karakter gerekli