بەڕێوەبەرایەتى گشتى کەشناسیى و بوومەلەرزەزانى هەرێمى کوردستان رایگەیاند “لەکاتەکانی شەودا بارستە هەوایەکی ساردی سێبیری روو لەناوچەکەمان دەکات”.
بەگوێرەى راگەیەندراوەکە “ئەمڕۆ یەکشەممە، ئاسمان بەگشتی ساماڵ و پەڵە هەور دەبێت لەهەندێ کات دەگۆرێت بۆ نیمچە هەور”.
دەشڵێت “لەکاتەکانی شەودا بارستە هەوایەکی ساردی سێبیری روو لەناوچەکەمان دەکات. لەشەو درەنگدا لەناوچە شاخاوییە سنوورییەکان بەفربارینی کەمی دەبێت”.
ئاماژە بەوەش کراوە “خێرایى با لەسەرخۆ–مامناوەند 10–20 کیلۆمەتر لە کاتژمێرێکدا و ئاراستەی با باکووری خۆرئاوا دەبێت”.
لەراگەیەندراوەکەدا سەبارەت بە کەشوهەواى سبەینێ دووشەممە، ئاماژە بەوە کراوە “ئاسمان بەگشتی ساماڵ و پەڵە هەور دەبێت. کاریگەری بارستە هەوایەکی سارد لەگەڵ زیادبوونی خێرایی با لەسنووری پارێزگای سلێمانی و هەڵەبجە و کەرکوک کە هەندێجار دەگاتە سەرووی 35 کیلۆمەتر لە کاتژمێرێکدا پلەکانی گەرما روو لەنزمبوونەوە دەکات بەنزیکەیی 5-7 پلەی سیلیزی، لەناوچە شاخاوییەکان بۆ سفر پلەی سیلیزی دادەبەزێت”.
لە راگەیەندراوەکەدا بەرزترین پلەکانی گەرمای پێشبینیکراو بە پلەی سیلیزی بەمجۆرە دیاریکراوە: هەولێر:13، سلێمانی:8، دهۆک:14، زاخۆ: 15، هەڵەبجە:9، سۆران:8، حاجی ئۆمەران:0، گەرمیان:15″.