كه‌شووهه‌وای ئه‌مڕۆ و سبه‌ینێی راگەیەندرا
به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گشتی كه‌شناسی و بومه‌له‌رزه‌زانی هه‌رێم رایگه‌یاند، ئه‌مڕۆ و سبه‌ینێ بارانبارین له‌ناوچه جیاجیاكانی هه‌رێم به‌رده‌وام ده‌بێت و پله‌كانی گه‌رماش به‌شێوه‌یه‌كی به‌رچاو نزم ده‌بنه‌وه.
به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گشتی كه‌شناسی و بومه‌له‌رزه‌زانی له‌ڕاگه‌یه‌ندراوێكدا بڵاویكرده‌وه، ئه‌مڕۆ ئاسمان له زۆربه‌ی كاته‌كان هه‌وری ته‌واو ده‌بێت ، له‌كاته‌كانی دوای نیوه‌رۆ باران بارین به شێوه‌ی پچڕ پچڕ و هه‌ندێك كات به لێزمه ده‌بێت و هه‌وره تریشقه‌شی له‌گه‌ڵدا ده‌بێت له‌سه‌رجه‌م ناوچه‌كانی هه‌رێم، پله‌كانی گه‌رماش به‌گشتی نزمده‌بنه‌وه به‌رێژه‌ی 2-5 پله به‌راورد به تۆماركراوه‌كانی دوێنێ.
ئاماژه‌ی به‌وه‌شكردووه، سبه‌ی پێنجشه‌ممه ئاسمان له نێوان نیمچه هه‌ور بۆ هه‌وری ته‌واو ده‌بێت ، له‌گه‌ڵ بارینی نمه باران به‌شێوه‌ی پچڕ پچڕ له‌كاته‌كانی شه‌ودا رێژه‌ی دابارینه‌كه بۆ بارانی به لێزمه ده‌گۆرێت و هه‌وره تریشقه‌شی له‌گه‌ڵدا ده‌بێت.
هه‌ولێر : 26
سلێمانی : 24
دهۆك : 25
زاخۆ : 25
هه‌ڵه‌بجه : 25
سۆران : 23
حاجی ئۆمه‌ران : 17
گه‌رمیان : 27