دادگای فیدڕاڵی لەبارەی پلەبەرزکردنەوەی فەرمانبەرانی ھەرێم بڕیارده‌دات

دادگاى فیدڕاڵى عێراق لەسەر سکاڵاى ژمارەیەک مامۆستا و فەرمانبەرى هەرێمى کوردستان لەبارەى راگرتنى پلە بەرزکردنەوەى فەرمانبەرانى هەرێمى کوردستان، کۆدەبێتەوە.

ئەمڕۆ یەکشەممە 17ى ئازار، دادگاى فیدڕاڵى عێراق لەبارەى سکاڵاى ژمارەیەک لە مامۆستا و فەرمانبەرى هەرێمى کوردستان کۆدەبێتەوە، سکاڵاکە لەبارەى راگرتنى پلەبەرزکردنەوەى مووچەخۆران لە دادگاکە لەسەر مەسرور بارزانى، سەرۆکى حکومەتى هەرێمى کوردستان و ئاوات جەناب نورى، وەزیرى دارایى حکومەتى هەرێمى کوردستان، تۆمار کراوە.

لەسکاڵاکەدا داوا کراوە سەرۆکى حکومەتى هەرێمى کوردستان و وەزیرى دارایى حکومەتى هەرێمى کوردستان پابەند بکرێت بە جێبەجێکردنی یاسای مووچەی فەرمانبەرانی فیدراڵی و کەرتی گشتی ژمارە (22)ی ساڵی 2008، بەتایبەتی ماددەکانی (6، 7، 8، و 9) و پلەبەرزکردنەوەى فەرمانبەرانى هەرێمى کوردستان دەستپێبکاتەوە.